-
عێراق سکاڵا لە سەر تورکیا تۆمار دەکات
تهمووز 22, 2022 03:34سەرۆک وەزیرانی عێراق شەوی ڕابردوو لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە کۆبووەوە و لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداریی توند دەدرێتە تورکیاو لەئەنجام دا سکاڵاشی لەسەر تۆماردەکرێت.
-
ژووری بازرگانیی دیالە فەرمانی بایکۆت کردنی کەل و پەلی تورکیای دەرکرد
تهمووز 22, 2022 03:19ژووری بازرگانیی دیالەی عێراق بە دەرگردنی ئاگاداری نامەیەک داوای لە تەواوی بازرگانانی ئەم پارێزگایە کرد کە لە وەڵامی ھێرشە خوێناوییەکەی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق خۆیان لە ھاوردە کردنی کاڵای تورکی بووێرن.
-
«پەکەکە» دەست ھەبوونی لە ھێرشەکەی سەر زاخۆ ڕەت کردەوە
تهمووز 21, 2022 17:39پارتی کرێکارانی کوردستان«پەکەکە» وێڕای ڕەت کردنەوەی وتەکانی کاربەدەستانی ئانکارا لەمەڕ دەست ھەبوونی لە ھێرش کردنە سەر ناوەندێکی گەشتکاریی پارێزگای دھۆک، ڕایگەیاند: ھیچ چەکدارێکیان لەم ناوچەیە نییە.
-
وتووێژی تەلەفۆنیی ئەمیرعەبدوڵڵاھییان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق و ئیدانەکرانی تۆپبارانەکەی شاری «زاخۆ»
تهمووز 21, 2022 15:18وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی تۆپبارانەکەی شاری «زاخۆ»، جەختی کرد لە پشتگریی لێبڕاوانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەقام و ئاسایشتی عێراق.
-
تورکیا حاشا لە ھێرشەکەی دەکات
تهمووز 21, 2022 13:51وەزیری دەرەوەی تورکیا: ئەو ڕاپۆرتانەی تورکیا تۆمەتباردەکەن، ئەنجامی هەوڵەکانی «پەکەکە»ن بۆ لەمپەر قوت کردنەوە لە بەردەم هەوڵی ئانکارا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
-
سلێمانیش دژی ھێرشەکەی سەر زاخۆ ھاتە دەنگ
تهمووز 21, 2022 12:58ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستان دژی تۆپبارانەکەی زاخۆ گردبونەوەی ناڕەزایی بەڕێوە براو نوێنەری گردبونەوەکەش رایگەیاند، داوا لە نەتەوە یەکگرتوەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین بێدەنگ نەبن لە بەرامبەر ئەو "ناهەقیانەی تورکیا بەرامبەر بە گەلەکەمان دەیکات و پشتیوانی خۆشمان بۆ نارەزایەتیەکانی هاوڵاتیانی پارێزگاکانی باشور و ناوەراستی عێراق رادەگەیەنین.
-
ئێران ھێرشی سەر شاری «زاخۆ»ی ئیدانە کرد
تهمووز 21, 2022 12:24وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ھێرشی سەر شاری زاخۆی ئیدانەکردو لە سەر داکۆکیی لێبڕاوانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەقام و ئاسایشتی عێراق پێی داگرت.
-
لە شارەکانی بەغداو کەربەلا و نەجەف دژی تۆپبارانەکەی تورکیا خۆپیشاندان کرا
تهمووز 21, 2022 11:17وەک کاردانەوەیەک لە ھەمبەر تۆپبارانەکەی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان خۆپیشاندان لە بەردەم باڵوێزخانەی تورکیا لە عێراق و ناوەندی پێدانی ڤیزای تورکیا لە کەربەلاو نەجەف ئەنجام درا.
-
کاردانەوەی توندی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەرامبەر بە ھێرشەکەی تورکیا
تهمووز 21, 2022 10:35دوای تۆپبارانەکەی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان، بەغدا لە بەیاننامەیەکی توندوتۆڵ دا ئەو ھەنگاوەی ئیدانە کرد.
-
موقتەدا سەدر چوار خاڵی بۆ وەڵامدانەوەی ھێرشەکەی تورکیا دیاری کرد
تهمووز 21, 2022 07:34ئەو چوار خاڵەی وا «موقتەدا سەدر» سەرۆکی ڕەوتی سەدر بۆ وەڵامدانەوەی ھێرشەکانی تورکیا دیاریی کردوون بریتین لە: یەکەم: دابەزاندنی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی لەگەڵ تورکیا دوەم:داخستنی فڕۆکەخانە و دەروازەکان لەنێوان عێراق و تورکیا سێیەم: بەرزکردنەوەی سکاڵا لە نەتەوە یەکگرتوەکان و بەرێگەی فەرمی لە زوترین کاتدا چوارەم: هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ تورکیا