سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە ھێرشێکی تیرۆریستی دا لە گردوپەڕی تاران شەھید کرا.
موحسین فەخریزادە بەرپرسی رێکخراوی توێژینەوە و داھێنانی وەزارەتی بەرگریی ئێران رۆژی ھەینی لە شاڵاوێکی تیرۆریستی دا لە دەوروبەری تاران شەھیدکرا .
ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بە تیرۆری موحسێن فەخری زادە کاردانەوەی نیشان دا و داوای لە لایەنەکان کرد کە دان بەخۆیانا بگرن .
ئەنجومەنی ڕوحانیەت، پێش نوێژەکان، مامۆستایان و قوتابیانی ئایینی پارێزگای کوردستان و ناوەندی گەورەی ئیسلامی ڕۆژاوا لە بەیاننامەیەک دا تیرۆری زانا ناڤۆکییەکەی ئێرانیان ئیدانە کرد.
کۆماری ئیسلامیی ئێران روو لە ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان جەختی کردەوە : نیشانەی جددی لە بەرپرسایەتی رژێمی زایۆنی لە تیرۆری زانای ناڤۆکیی ئێران هەیە .
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران تیرۆری سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێرانی بە ھۆکاری ئاشکراتر بوونی سیمای چەپەڵ و پڕ لە ڕقی ڕژێمی زایونی و ئیستیکباری جیھانی زانی.
وەزیری ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد لە سەر سەندنی تۆڵەی خوێنی شەھید «موحسین فەخری زادە»سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە ھۆکارانی ئەو تاوانە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا وێڕای بڵاوکردنەوەی دووبارەی پەیامی ھەوڵنێرێکی ڕژێمی زایونی لە توییتێردا، بە شێوەیەکی پاڵەکی دەست ھەبوونی ئەم ڕژێمە لە تیرۆری زانا ناڤۆکییەکەی ئێرانی پشتڕاست کردەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ، تیرۆری سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە لایەن تیرۆریستانەوە شەرمەزار کردو ئەم کارەساتەی لە گەلی ئێران سەرەخۆشی کرد.