بەیاننامەی مامۆستایانی ئایینی پارێزگەی کوردستان بۆ ئیدانە کردنی تیرۆری شەهید فەخری زادە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i389728-بەیاننامەی_مامۆستایانی_ئایینی_پارێزگەی_کوردستان_بۆ_ئیدانە_کردنی_تیرۆری_شەهید_فەخری_زادە
ئەنجومەنی ڕوحانیەت، پێش نوێژەکان، مامۆستایان و قوتابیانی ئایینی پارێزگای کوردستان و ناوەندی گەورەی ئیسلامی ڕۆژاوا لە بەیاننامەیەک دا تیرۆری زانا ناڤۆکییەکەی ئێرانیان ئیدانە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 28, 2020 07:02 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی مامۆستایانی ئایینی پارێزگەی کوردستان بۆ ئیدانە کردنی تیرۆری شەهید فەخری زادە

ئەنجومەنی ڕوحانیەت، پێش نوێژەکان، مامۆستایان و قوتابیانی ئایینی پارێزگای کوردستان و ناوەندی گەورەی ئیسلامی ڕۆژاوا لە بەیاننامەیەک دا تیرۆری زانا ناڤۆکییەکەی ئێرانیان ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو ئەنجومەنە لە بەیاننامەکەی خۆیاندا هێناویە: جارێکی دیکە دەستی نەگریسی  زۆردارانی  جیهانی و ئیسرائیل لە قۆڵی نیشتمان فرۆشانەوە هاتە دەرەوە و زانا ناڤۆکیەکەی ئێمەیان تیرۆر کرد و شەهیدیان کرد.

شەهید موحسێن فەخری زادە سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی وەزارەتی بەرگری کە یەکێک لە کەسایەتییە کاریگەرەکانی ئێران بوو، گەییشتە ئارەزووی خۆی و چووە ڕیزی دۆستانی شەهیدی خۆیەوە.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە: ئێمە ئەندامانی ئەنجومەنی ڕۆحانیەت، پێش نوێژەکان، مامۆستایان و قوتابیانی ئایینی و ناوەندی گەورەی ئیسلامی ڕۆژاوا ئەو تیرۆرە ئیدانە دەکەین و لە هێزە ئەمنی و دادوەرییەکان داوای ناسینەوە و سزادانی هەموو بکەرەکانی ئەو هەڵمەتە دەکەین.