وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران: تۆڵەی خوێنی شەھید «فەخری زادە» لە بکوژەکانی دەکەینەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i389704-وەزیری_ئیتیلاعاتی_ئێران_تۆڵەی_خوێنی_شەھید_فەخری_زادە_لە_بکوژەکانی_دەکەینەوە
وەزیری ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد لە سەر سەندنی تۆڵەی خوێنی شەھید «موحسین فەخری زادە»سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە ھۆکارانی ئەو تاوانە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 27, 2020 19:53 Asia/Tehran
  • وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران: تۆڵەی خوێنی شەھید «فەخری زادە» لە بکوژەکانی دەکەینەوە

وەزیری ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد لە سەر سەندنی تۆڵەی خوێنی شەھید «موحسین فەخری زادە»سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە ھۆکارانی ئەو تاوانە.

 تیرۆریستانی ئێوارەی ڕۆژی ھەینی ترۆمبیلەکەی ھەڵگری «موحسین فەخری زادە» سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێرانیان دایە بەر پەلامارو شەھیدیان کرد.

«مەحمود عەلەوی» وەزیری ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران  بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک وێڕای داخ و مەخابن دەربڕین لە مەڕ شەھیدکرانی مەزڵومانەی سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران پێی داگرت: ھێزەکانی ئاسایشتی وڵات ناس کردنی ھۆکارە خۆ فرۆشەکانی ئەم تاوانە دڕندەکارانەیەیان دەست پێ کردووەو تۆڵەی خوێنی ئەم شەھیدە ئازیزەمان لە ھۆکارانی تاوانەکە دەستێننەوە.