میدیاکانی عێراق شەوی ھەینی باسی تەقینەوەی بۆمبایەکیان کرد لە سەر ڕێگای پەڕینەوەی کاروانی لۆجیستیکی ھاوپەیمانیی ئەمریکا لە پارێزگای «زیقاڕ» لە باشووری عێراق.
تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە شاری ڕۆمادیی ناوەندی پارێزگای ئەنباری عێراق، چەند بریندارێکی لێ کەوتەوە.
عەمید ئەلیاس عاد، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندیە گشتیەکانی سوپای لوبنان رایگەیاند، تاوەکو ئێستا حەوت کەس لە تەقینەوە گەورەکەی چواری ئەم مانگەی مەرفای بەیروت بێسەروشوێنن.
تەفینەوەو پێکدادان لە پارێزگای غەزنەی ئەفغانستان سی و شەش کوژراوو ١٧ برینداری لێ کەوتەوە.
تاوەری ئازادیی تاران بۆ ھاودەردی دەربڕین لەگەڵ جەماوەری لوبنان دوای تەقینەوە دڵتەزێنەکەی بەیرووت ڕەنگی ئاڵای لوبنانی بەخۆیەوە گرت.
باڵوێزی ڕووسیا لە لوبنان؛ لە وتەگەلێکدا جەختی لەوە کردەوە کە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژێ حیزبوڵڵا، دەرەنجامی پێچەوانەی لێ دەکەوێتەوەو دەبێتە ھۆی بەھێزتر بوونی ئەم لایەنە.
ناڕەزایانی سەر بە ڕەوتی چواردەی مارس وێڕای پەلاماردانی فەرمانگەی دەوڵەتی و بانکەکان، شاری بەیرووتیان توشی ئاژاوەکرد کە لە ئنمجامی ئەم بشێوییانە ئەندامێکی ھێزی پۆلیس کوژراو ١٨٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانەی مانگی سوور بە بارستایی ٩٥ تۆن خۆراک و دەرمان ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە فڕگەی میھرئابادەوە ڕەوانەی بەیرووت کرا.
ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ فریاکەوتن و یارمەتی دانی لێقەوماوانی لوبنانی ئامادەیی خۆیانیان ڕاگەیاند.
تەقینەوە دڵتەزێنەکەی لوبنان کە میدیاکان لەگەڵ بوردومانە ناڤۆکییەکەی ھیرۆشیماو ناکازاکیی ژاپۆن لە شەڕی دووھەمی جیھانی لە لایەن ئەمریکاوە بەراوردی دەکەن، جیا لە ھۆکاری ڕوودانەکەی، شوێنھاتی گرینگی بۆ وڵاتێکی چکۆلەی وەک لوینان ھەیە.