ڕوودانی تەقینەوەیەکی گەورە لە ئۆردۆن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i386290-ڕوودانی_تەقینەوەیەکی_گەورە_لە_ئۆردۆن
سەرچاوە ھەواڵییەکان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ھەینی باسی ڕوودانی تەقینەوەیەکی گەورە لە پارێزگای «زەرقا»ی ئۆردۆنیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 11, 2020 02:49 Asia/Tehran
  • ڕوودانی تەقینەوەیەکی گەورە لە ئۆردۆن

سەرچاوە ھەواڵییەکان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ھەینی باسی ڕوودانی تەقینەوەیەکی گەورە لە پارێزگای «زەرقا»ی ئۆردۆنیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، دەوڵەتی ئۆردۆن ڕایگەیاندووە، ئەم تەقینەوەیە لە مۆڵگەیەکی سوپای ئەم وڵاتە لە ناوچەی «ئەلغەباوی»ی سەربە پارێزگای «زەرقا» ڕووی داوە.

وتەبێژی دەوڵەتی ئۆردۆن لێکدانی کارەبای وەک ھۆکاری تەقینەوەکە ڕاگەیاندووە.

سوپای ئۆردۆنیش ڕایگەیاندووە: ئەم تەقینەوە گەورەیە ھیچ قوربانییەکی لێ نەکەوتووەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بڕێک لە سەرچاوەکانی ئۆردۆن بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە لەم تەقینەوەیەدا دوو کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش بریندار بوونە.