-
بێ دەسەڵاتی ئەمریکا بۆ دابینی بوودجەی ئۆکراینیا
کانونی یهکهم 20, 2023 11:45وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی دانی نا بەوەدا کە بێتوو کۆنگرێسی ئەمریکا بەر لەکۆتایی ساڵی دووهەزارو بیست و سێ پەکەیجی پێشنیارکراوی جەوبایدێنی سەرۆک کۆمارپەسەند نەکا بوودجەی ئەم مانگەی ئۆکراینیا کۆتایی پێ دێ.
-
داواکاری پارلمانتاری ئیسپانیایی پارلمانی ئوروپا بۆ دادگایی کردنی نەتانیاهۆ
کانونی یهکهم 20, 2023 11:20نوێنەری ئیسپانیایی پارلمانی ئوروپا خوازیاری دادگایی کردنی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایونیستی بوو لە دادگای نێودەوڵەتی سزاکان، ئەویش لەبەر دڕندەکاری و پەلامارەکانی ئەو ڕژیمە بۆسەر خەڵکی فەلەستین.
-
پێداگری پارلمانتارێکی ئەمریکی لەسەر گۆڕانی هەڵوێستی بایدێن بەرامبەر بە شەڕەکەی غەززە
کانونی یهکهم 19, 2023 07:30پارلمانتارێکی ئەمریکی خوازیاری گۆڕانی هەڵوێستی جەوبایدێنی سەرۆکی وڵاتەکەی بوو بەرامبەر بە شەڕەکەی غەززە.
-
ئانڕوا چەند حەقیقەتی سەرسوڕهێنەری شەڕە خوێناویەکیەی داگیرکەران
کانونی یهکهم 19, 2023 06:00ئاژانسی فریاگوزاری و کاردۆزینەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ئاوارەکانی فەلەستین، ناسراو بە ئانڕوا، ڕایگەیاند کە ژومارەی ئەو ژن و منداڵانەی کە هەر تەنیا لەماوەی چل ڕۆژی رابردوودا لەئاکامی پەلاماری زایونیستەکان، لە کەرتی غەززە شەهید کراون، زۆرترە لە کۆی ئەو سڤیلە کوژراوانەی لە شەڕەکەی ئۆکراینیادا لەماوەی بیست و دوو مانگ دا زۆرترە.
-
کاردانەوەی ڕووسیا بەرامبەر بە هەگبەی تازەی بایکۆتەکانی دژی ڕووسیا
کانونی یهکهم 18, 2023 12:15وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە کاردانەوە بە هەگبەی تازەی بایکۆتی دژەڕووسیی یەکێتیی ئەورووپا وتی: ئەم هەگبەیە، وەک هەموو بایکۆتەکانی پێشوو، زیاتر زەبر لە خودی یەکێتیی ئەورووپا دەدات.
-
گۆتێرێش داوای دامەزرانی ئاگربڕ لە غەززەی کرد
کانونی یهکهم 17, 2023 05:00بەڕێوەبەری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە لەو ڕادە زۆرەی کاولکاری و لەو هەژمارە بانەی قوربانیی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە تەواو پەشۆکاوە و خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕێکی خێرا بووە.
-
بۆرێل: ئەم ڕادە کاولکارییە لە غەززە، تا ئێستا لە هیچ کوێ ڕووی نەداوە
کانونی یهکهم 13, 2023 05:30جۆزێپ بۆرێلی ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ، بە ئاماژە بەوەی کە ئەم ڕادە کاولکارییە لە غەززەیە، تا ئێستا لە هیچ کوێی جیهاندا ڕووی نەداوە، وتیشی: کاولکارییەکەی غەزە تەنانەت زیاترەو لەو کاولکارییەی شارەکانی ئەڵمان لە شەڕی جیهانی دووەم بە خۆیانەوە بینی.
-
وشداری ئەمیرعەبدوڵاهیان لەحاند بەردەوام بوونی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە
کانونی یهکهم 12, 2023 12:00حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوە ئێران بە وشدار لە حاند بەردەوام بوونی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە، وتی: بێتوو پەلاماردرانی غەززە خێرا ڕانەگیردرێ، هەر ئان و ساتێک چاوڕێی تەقینەوەیەک لەم ناوچەیە دەکرێ.
-
نەتەوە یەکگرتووەکان: سێزدە ساڵ هەوڵی ڕۆژاوا بۆ تەریک خستنەوەی سوریا بێدەسکەوت بووە
کانونی یهکهم 12, 2023 11:30نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سوریا پێیداگرت کە هەوڵەکانی ڕۆژاوا بۆ تەریک خستنەوەی سوریا لە ماوەی ئەم سێزدە ساڵە هیچ دەسکەوتێکی نەبووە.
-
کاردانەوەی وتەبێژی یونیسێف بە شەهیدبوونی هەزاران منداڵی فەلەستینی لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیدا
کانونی یهکهم 12, 2023 11:00وتەبێژی سنووقی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە یونیسێف کاردانەوەی نیشان دا بەرامبەر بە شەهیدبوونی هەزاران منداڵی فەلەستینی لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیدا بۆ سەر کەرتی غەززە.