تهمووز 12, 2022 19:18
لە ڕۆژانی حەجج دا کەش و ھەوای سەرزەوینی وەحی ، مەککەی موکەڕڕەمەو مەدینەی منەووەرە بە ئامادە بوونی ملوێنان کەس لە زیارەتکارانی بەیتوڵڵاھولحەرام و حاجیانی حەججی ئیبراھیمی لە نەتەوە جۆربەجۆرەکان و سەرتاسەری ناوچەکانی جیھان ، بە لەبەرکەو ڕواڵەتی جۆربەجۆر، شۆرو مەعنەوییەتێکی زیاتری بە خۆیەوە گرت.
حەرەمی ئەمنی ئیلاھی بوو بە ژوانگەی ئەو ئەویندارانەی کە جیا لە ڕەنگ و ڕەگەزو نەتەوەو زمان ،دروشمی ھاوبەشی «لبیک اللهم لبیک، لبیک لا شریک لک لبیک، ان الحمد و النعمة لک و الملک لا شریک لک لبیک» یان ھە ڵدا.