ئەوە بۆ دووھەمین ساڵی بەردەوام، کۆرۆنا ڕێ و ڕەسمی حەججی بۆ موسڵمانان بەرتەسک کردووەتەوەو تەنیا ئەو زیارەتکارانە دەتوانن حەجج بکەن کە پێکوتەی کۆرۆنایان وەرگرتبێت.
ڕۆژی عەرەفە؛ ڕۆژی ڕاز و نیاز و لێبووردنی گوناهان
ئەمڕۆ نۆھەمی زلحەججە، ڕۆژی عەرەفە، ڕۆژی نیایش و عیبادەت، ڕۆژێکە کە ناودارە بە بەخشرانی گوناحەکان و قەبوڵ کرانی تۆبە تیای دا، ڕۆژێک کە خوداوەند بەندەکانی بە شێوەیەکی تایبەتی بەرەولای خۆی بانگێشتن دەکات.