تشرینی یهکهم 29, 2020 01:40
ساڵگەری لەدایکبوونی پیرۆزی سەروەری کائینات حەزرەتی موحەممەدی موستەفا(ص) باشترین ھەل و دەرفەتە بۆ بیرکردنەوەوڕامان لەبارەی ئوممەتی واحیدەی ئیسلامییەوە. پێغەمبەرێک کە ڕەحمەتی خداوەندە بۆ تەواوی جیھانییان و نووری وجوودی موبارەکی ھێشتا دوای چواردە سەدە ڕووناکی بەخشی جیھانی مرۆڤایەتییە و گەرمای ڕەحمەت و دلۆڤانییەکەی سەھۆڵی ژیان دەتوێنێتەوەو گیانی دووبارە بە بەر کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دا دەکات.