تاڵب موسه‌وی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌کانی پارێزگای دیاله ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه رایگه‌یاند ، گه‌وره‌ترین تۆڕی تیرۆریستیان له‌قه‌زای خانه‌قین ده‌ستگیرکردوه که ده‌ستیان له‌کوشتن و به‌ئامانجگرتنی هاوڵاتیاندا هه‌بووه.
وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند که هێزه‌کانیان له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری قه‌زای خانه‌قین بڵاوه‌یان پێکراوه و به‌ڵێنی دا به‌منزیکانه ئاواره‌کان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان.
ئەندامێکی ئەنجومەنی شێرک ئاشکرای کرد هێرشە چڕ و بەردەوامەکانی چەکدارانی داعش بۆ سەر ناوچەی شێرک-ی ڕۆژاوای قەزای خانەقین ی پارێزگای دیالە بەردەوامن.
دوابەدوای ھێرشی چەکدارانی تیرۆریستی داعش بۆ سەر بنکەیەکی ئاسایشتی لە ڕۆژئاوای عێراق، پێنج ئەندامی پۆلیسی ئەم وڵاتە کوژران و یان بریندار بوون.
بوومەلەرزەیەک بە ڕادەی پێنج پۆیینت یەک ڕیختەر نیوەڕۆی ئەمڕۆ گردوپەڕی قەسری شیرین لە ڕۆژئاوای ئێران و خانەقینی عێراقی ھەژاند.
«ئەحمەد ئەلتەمیمی» لە فەرماندەرانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند: ھێزەکانی سوپای عێراق شەوی ھەینی ھێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر گردوپەڕی خانەقینیان لە باکووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای دیالە بەرپەرچ داوەتەوە.
تیپی ١١٠ی حەشدی شەعبیی عێراق باسی دەست پێ بوونی ئۆپراسیۆنی سەربازیی ئەم ھێزانەی کرد لە شاری خانەقینی پارێزگای دیالە لە ڕۆژھەڵاتی عێراق بۆ ڕاوەدونانی بەرماوەی تیرۆریستانی داعش.