-
ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق پشتیوانیی خۆی بۆ خۆپیشاندانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان راگه‌یاند
کانونی یه‌که‌م 09, 2020 00:44ڕۆژی ڕابردوو «قەیس خەزعەلی» ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق پشتیوانیی خۆی بۆ خۆپیشاندانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان راگه‌یاند و لە ھەمان کات دا سووتاندنی بیناو بارەگاکانی ڕەت کردەوە.
-
نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە بارەی ئاڵۆزییەکانی ھەرێمی کوردستانەوە ھەڵوێستی گرت
کانونی یه‌که‌م 08, 2020 23:24نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق وێڕای ئیدانە کردنی توندوتیژیەکانی پارێزگای سلێمانی ،داوای لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان کرد کە ئازادیی ڕادەربڕین و مافی خۆپیشاندان ڕەچاو بکەن.
-
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق : ناڕەزایەتییەکانی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە یاسای قەرزەوە نیە
کانونی یه‌که‌م 08, 2020 23:21«حەسەن کەعبی» جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: ناڕەزایەتییەکانی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بەو یاسای قەرزەوە نیە کە لەپەرلەمانی عێراق دەرچووە، بەڵگو کێشەیەکی چەند ساڵەیە.
-
ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتوی ئیسلامیی کوردستان:هه‌مو باره‌گاکان ناکاته دڵۆپێک خوێنی هاوڵاتیان
کانونی یه‌که‌م 08, 2020 16:38سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتوی ئیسلامیی کوردستان لە پەیامێکی شەش خاڵی دا وێڕای ڕەخنەگرتن لە تەقەکردنی ھێزەکانی ئاسایشت بەرەو ڕووی خۆپیشاندەران ڕایگەیاندووە:هه‌رگیز ره‌وا نیه به‌ناوی پاراستنی باره‌گا حزبیه‌کانه‌وه پاسه‌وانه‌کان ته‌قه بکه‌ن له خۆپیشانده‌ران و هه‌مو باره‌گاکان ناکاته دڵۆپێک خوێنی هاوڵاتیان.
-
کەس و کاری گەنجە کوژراوەکەی چەمچەماڵ پارتی بە تاوانبار دەزانن و پارتیش دەڵێ لە مەودای نێوان دوو بارەگا کوژراوە
کانونی یه‌که‌م 08, 2020 08:53که‌سوکارى ئه‌و گه‌نجه‌ى کە له‌خۆپیشاندانه‌که‌ى ئێوارەی دوێنێی قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵدا کوژرا پارتی دیموکرات بە تاوانبار دەنزانن و داوای چۆڵ کرانی بارەگەکاەیان دەکەن و لە بەرامبەردا پارتیش پەنجەی تاوان بۆ لایەنێکی تر ڕادەکێشێ و دەڵێ: ئەو گەنجە لە مەودای نێوان دوو بارەگادا کوژراوە.
-
مەسرور بارزانی پەیامێک بە بۆنەی دۆخی شڵەژاوی ھەرێمەوە ئاراستە دەکات
کانونی یه‌که‌م 08, 2020 07:43مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی دۆخی شڵەژاوی ھەرێمی کوردستانەوە ڕایگەیاند:بێگومان حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەست بە بارگرانی و سەختی ژیانی هاووڵاتییان دەکات و سوپاسی خۆڕاگریشیان دەکات و خۆپێشاندانی ئاشتیانە و شارستانیانەش بە مافێکی ڕەوا دەزانێت لە چوارچێوەی یاسادا، بەڵام هەوڵی تێکدان و وێرانکاری جیاوازە لە داوای ڕەوای خەڵک.
-
ڕەخنەی ناڕاستەوخۆی بەرپرسێکی پارتی لە یەکێتیی نیشتیمانی لە بەر کۆنترۆڵ نەکردنی ڕەوشتی ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی
کانونی یه‌که‌م 08, 2020 07:23سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانی ڕایگەیاندووە: لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانى ئه‌و سنووره تواناى کۆنتڕۆڵکردنى دۆخه‌که‌یان نییه.
-
خۆپیشاندانەکان لە ھەرێمی کوردستان بەردەوامەو ھەتا ئێستا چەند کوژراو‌و بریندارێکی لێ کەوتووەتەوە
کانونی یه‌که‌م 08, 2020 06:49خۆپیشاندان و توندوتیژی لە ھەرێمی کوردستان بەردەوامەو بە پێی ڕێژەکان ھەتا ئێستا زیاتر لە بیست کوژراو‌و برینداری لێ کەوتووەتەوە.
-
دوو فەرمانگە لە قەزای دەربەندیخان سووتێندران
کانونی یه‌که‌م 08, 2020 03:46لە ئەنجامی بارگرژییەکانی ئەم دواییەی ھەرێمی کوردستان لە قەزلای دەربەندیخانیش خۆپیشاندەران لە ھێرشێکدا فەرمانگەکانی هاتوچۆ و کاره‌بایان سووتاند.
-
لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی گردبوونەوەکانی ئێستا بە نایاسایی و بێ مۆڵەت دەزانێ
کانونی یه‌که‌م 03, 2020 12:45لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی ھەرچەشنە گرد بوونەوەیەک بە بێ مۆڵەت دانی ئەم لێژنەیە بە کارێکی نایاسایی و تێکدەرانە لێک دەداتەوە.