سهرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە ڕاگهیاندنی ئەمەی که تاران لە دانوستانەکاندا بەوپەڕی ئاوەزمەندی و لۆژیکەوە قسەی خۆی کردووە، وتیشی:ئەمریکا دەبێ لە بارەی دانوستانەکانەوە بڕیار بدات.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕایگەیاندنی ئەمەی که له ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا هەندێک له وەزیرانی دەرەوه هەوڵیان داوه پەیامی ئەمریکا بە ئێران بگەیەنن و پەیامی ئێمەش بگوازنەوە ، وتی: فۆئادحسەین وەزیری دەرەوەی عێراق هەڵگری پەیامی ئەمریکا بوو.
سهرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی له کۆبوونهوهی لهگهڵ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نهتهوه یهکگرتووهکان، وێڕای ئاماژهکردن به قهیرانهکانی ئێستای ههندێ وڵاتی ناوچهکه، پێکهێنانی دیالۆگی نیشتیمانی به بێ دهستوهردانی دهرهکیی به ڕێگاچارهی ههموویان زانی.
وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تارانی به باش وەسف کرد.
وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی، کانگاو بازرگانیی ئێران دەست پێ بوونی دانوستانەکانی شاندی بازرگانیی ڕووسیای لە تاران ڕاگەیاند.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: لە بەر پابەند نەبوونی ئەمریکییەکان، ڕێککەوتنی بەبێ گەرەنتی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران بێ مانایە.
ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەییسی، سەرۆک کۆماری ئێران بە ڕایگهیاندنی ئەمەی که بڕیاری یەکجاری بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە ئەستۆی ئەمریکایە، وتیشی: سوورین لە سەر بەرەڤانیی لێبڕاوانە لەمافی گەلی ئێران.
«نوری مالیکی» سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بانگەوازێکی ئاراستەی سەرکردەی هێزە سیاسییەکانی عێراق کردووەو وێڕای بانگێشتنیان بۆ دوورکەوتنەوە لە زەبرلێدان و کاردانەوەی توند، ڕایگەیاندووە: ستایشی ھەڵوێستی ئەو سەرکردانە دەکەم کە ئایین و خۆشەویستیی ئال و بەیت و نیشتیمان کۆی کردوونەتەوە.
بهرپرسی سیاسهتی دهرهوهی یهکێتی ئهورووپا هیواداریی دهربڕی له مەڕ ئهگهری گهییشتن به ڕێککهوتن له دانوستانهکانی ههڵوهشاندنهوهی بایکۆتەکانی دژی له ماوەی چهند ڕۆژی داهاتوودا.
وەزیری دەرەوەی قەتەر له پەیوەندییەکی تەلەفونیدا له گەڵ هاوتا ئێرانییەکەی جەختی کردەوه کەقەتەر هیواخوازه تاران و واشێنگتۆن بتوانن له باره ی بووژاندنەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بگەنه ڕێککەوتن.