• سی و شەشەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی فەجر

    سی و شەشەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی فەجر

    کانونی دوھەم 26, 2018 18:45

    سی و شەشەمین خولی فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی فەجر لە 28ی بەفرانبارەوە دەس پێ بووە و لە نۆهەمی ڕێبەندان بە ناساندنی هەڵبژێردراوان کۆتایی پێ دێت. لەم مێهرەجانەدا 147 شانۆ لە ئێران و وڵاتانی دیکە بەشدارییان کردووە. ئەم فستیڤاڵە بریتییە لە بەشی پێداچوونەوە بەسەر شانۆی ئێران، شانۆی نەتەوەکان، بەشی میوان و دەرەوەی شانۆگە، بەشی پێشبڕکێی شانۆی ئێران، بەشی پیشبڕکێی شانۆی نێودەوڵەتی، پۆستەر و بەشی پێشبڕکێی وێنە و خەڵاتی ئەدەبیاتی شانۆیی!

  • سی و سێهەمین فستیڤاڵی مۆسیقای فەجر

    سی و سێهەمین فستیڤاڵی مۆسیقای فەجر

    کانونی دوھەم 18, 2018 19:32

    سی و سێهە‌مین مێهرەجانی مۆسیقای فەجر لە بیستەمی بەفرانبارەوە لە تاران دەستی بە کار کردووە و سییەمی بەفرانبار وێڕای ناساندنی هەڵبژێردراوانی ئەو مێهرەجانە، کۆتایی پێ دێت. ئەم فستیڤاڵە هەموو ساڵێک بە نزیک بوونەوەی ڕۆژانی سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران بەڕێوە دەچێت.