محەممەدڕەزا عارف، جێگری یەکەمی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی: ئامانج لە بەڕێوەچوونی دانیشتنی نائاسایی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی و کۆمکاری عەرەب لە عەرەبستان، کۆتایی هێنان بە شەڕ و پێکدادان لە لوبنان و فەلەستینە.
ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا وێڕای ئیدانەکردنی پەلاماری زایۆنیەکان بە سەرکردایەتی وەزیری توندڕەوی ئاسایشی ناوخۆی ئەو رژیمە بۆسەر مزگەوتی ئەقسا، داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش کرد پێش بەو پێشێلکارییانە بگرێ بەمەبەستی ڕاگرتنیان.
ڕێکخراوی هاوژکاری ئیسلامی لە کاردانەوە بە جم و جۆڵی تازەی رژێمی زایۆنی بۆ پەرەی شارۆچکەسازی لە لێواری رۆژاوایی، ئەو کارەی رژیمی ئیسرائیلی لە درێژەی پاکتاوکردنی ڕەگەزیی و ژینۆساید دژ بە گەلی فەلەستین لێکدایەوە.
ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی خوازیاری بەڕەسمییەت ناسرانی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین بوو.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی دیدارەکانی لەگەڵ هاوشانە بەشداربووەکانی لە کۆبوونەوەکانی سەرانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە بانجۆڵی گامبیا، پێیداگرت لە سەر پێویستی دامەزرانی ئاگربڕێکی خێرا لە غەززە.
ئێران خوازیاری کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لەپێوەندی لەگەڵ بێڕێزیکردن بە قوڕئانی پیرۆز لە وڵاتی سوید بوو
وەزیری دەرەوەی پاکستان لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە ئیسلام ئاباد بە وتنی ئەوەی کە ئەفغانستان دەتوانێت ببێتە گەورەترین قەیرانی مرۆیی جیهان، وتی: پاراستنی سەقامگیریی ئەفغانستان یەکەمایەتی کۆمەڵگای جیهانییە.
ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی شەوی هەینی لە بەیاننامەیەکدا لێدوانە قێزەوەنەکانی کاربەدەستانی فەرەنسی لەدژی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام (د.س) ی بە توندی مەحکوم وشەرمەزار کرد.