فیدراسیۆنی جیھانیی زۆران بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک لە بارەی کێبەرکێی فەرەنگیی لاوانی جیھان لە شێوازی ئێران لەم کێبەرکێیانە ڕێزی گرت.
کێبەرکێی پێنج کێشی یەکەمی کێبەرکێی زۆرانی فەرەنگیی تازەلاوانی جیھان ڕۆژی دووشەممە لە شاری ڕۆمای ئیتالیا بەرپا کرا گە لە کۆتایی دا دوو نوێنەری ئێران ڕێیان لە قۆناغی کۆتایی کەوت.
لە ڕووبەڕوو بوونەوەی پێنج کێشی دووھەمی کێبەرکێکانی زۆرانی فەرەنگیی لاوانی پاڵەوانەتیی ئاسیا ، چوار نوێنەری ئێران گەییشتنە قۆناغی کۆتایی.
جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی زۆرانی ئێران، خەڵاتی ھەڵکەوتەترین ڕاھێنەرو زۆرانبازی فەرەنگیی ئاسیای بە «موحەممەد بەنا»و «موحەممەد ڕەزا گەرایی» پێشکەش کرد.
تیپی زۆرانی فەرەنگیی تازەلاوانی ئێران لە کۆتایی کێبەرکێ نێونەتەوەییەکانی زۆرانی فەرەنگیی تازەلاوانی کۆپی سەرکەوتنی تورکیا، پلەی سێھەمی ئەم کێبەرکێیانەی دەست خست.
وەرزشوانانی زۆرانی فەرەنگیی تازەلاوانی ئێران لە کۆپی نێونەتەوەیی «ڕەحیم عەلی ئابادی» بوون بە پاڵەوان.
زۆرانگری کێشی ٧٢ کیلۆگرامی ئێران لە دواکێبەرکێی فەرەنگیی پاڵەوانەتیی ئاسیا خەنیمێکی لە کازاخستان بەزاندو بوو بە پاڵەوانی ئاسیا.
«ناسر عەلیزادە» فەرەنگی کاری کێشی ٧٨ کیلۆگرامی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئێران لە فیناڵی ئەم کێشەدا لە ململانێی پاڵەوانەتیی ئاسیادا وێڕای سەرکەوتن بە سەر خەنیمە ئۆزبەکستانییەکەی خۆی، میدالیای زێڕی بردەوە.
محەمەد حسێن محەمەدیان زۆرانگری لقی ئازادی 97 کیلۆی ئێران لە پێشبڕکێ نێودەڵوەتیەکانی جامی یاشار دوغوی تورکیا مەدالیای زێڕی بردەوە .
سێ زۆرانبازی ئێران بە سەرکەوتن بە سەر خەنیمەکانیاندا ڕێیان لە ململانێی پێش کۆتایی کێیەرکێ نێونەتەوەییەکانی زۆرانی ئازادو فەرەنگیی بۆلگاریا کەوت.