-
ئەسەد: شەڕخوازی ئامرازێکە بۆ درێژەدان بە هەژموونیی ڕۆژئاوا
تشرینی دووهم 25, 2022 04:13سەرۆکی سوریا کە میوانداری سەرۆکوەزیرانی بیلاڕوسە، ڕایگەیاند، ڕۆژئاواییەکان بە سیاسەتی شەڕخوازانە مانەوەی خۆیان دەستەبەر دەکەن.
-
بە قسەی تورکیا، هێرشە سەربازییەکانی لە سوریا و عێراق کوژرانی ٢٥٤ کەسی لێ کەوتووەتەوە
تشرینی دووهم 24, 2022 09:21وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاندووە، لە سەرەتای دەستپێکرانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەم وڵاتە بە ناوی "چنگ-شمشێر" لە باکووری عێراق و سوریا ٢٥٤ کەس کوژراون.
-
ئەردوغان: سیاسەت تۆرانی تیادا نییە، لەوانەیە ڕۆژێک لە ڕۆژان لەگەڵ «بەشار ئەسەد»یش کۆ ببینەوە
تشرینی دووهم 24, 2022 08:49«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا لە بارەی ھەگەری کۆبوونەوە لەگەڵ «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریا جەختی لەوە کردەوە کە، سیاسەت تۆران و زیز بوون ھەڵناگرێت، دوور نییە ڕۆژێک لە ڕۆژان لەگەڵ «بەشار ئەسەد»یش دا کۆبوونەوەو وتووێژ بکەین.
-
مەزڵوم کۆبانێ: «بایدێن» لە جەنگەی بانگەوازی ھەڵبژاردندا وتی خەیانەت لە کورد ناکات، وەک چۆن ترەمپ کردی
تشرینی دووهم 24, 2022 08:26فهرماندهی گشتیی هێزهکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) لە گلەو بناشتێکدا بەرامبەر بە سەرۆک کۆماری ئەمریکا،ڕایگەیاندووە:«جۆ بایدێن» لەکاتی بانگەوازی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا جەختی لەوەکردەوە کە ئەگەر ببێت بە سەرۆک کۆمار خەیانەت لە کورد ناکات وەک چۆن «دۆناڵد ترەمپ» بە کشاندنەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە باکوری سوریا، کردی.
-
میقداد: دەبێت ڕووبەڕووی کردەوەی نامرۆڤانەی ئەمریکا و ئەوروپا لەدژی گەلی سوریا ببنەوە
تشرینی دووهم 24, 2022 03:01وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند که پێویسته هەموو هەوڵەکانمان بخەینەگەڕ بەتایبەت له چوارچێوەی ڕووبەڕووبوونەوەی کردەوەی بێ ئاکارانەو نامرۆڤانەی ئەمریکا و ئەوروپا له دژی گەلی سوریا.
-
ئەمریکا: ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سووریا دەبێتە ھۆی پەرەسەندنی نائارامی لەم وڵاتەدا
تشرینی دووهم 23, 2022 02:45نوسینگەی رۆژنامەوانیی فەرماندەی ناوەندیی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند:ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سووریا دەبێتە ھۆی پەرەسەندنی نائارامی لەم وڵاتەدا.
-
بۆردومانی نەخۆشخانەیەکی « کۆبانی» لەلایەن سوپای تورکیاوە
تشرینی دووهم 23, 2022 02:30سوپای تورکیا نەخۆشخانەی گوندی «قرەموغ»ی هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی شاری «کۆبانی»یی سوریا بۆردومان کرد.
-
تورکیا، خۆی بۆ هێرشی زەوینی بۆ سەر سوریا و عێراق ئامادە دەکات
تشرینی دووهم 22, 2022 10:56سەرۆکی تورکیا وێڕای جەخت کردن لە سەر درێژەی ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستیی «پەنجە-شمشێر» لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ئەگەری هێرشی وشکانیی بەدوور نەزانی.
-
هێرشەکانی تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرە بۆ سەر ناوچەی کەم ئاڵۆزیی سووریا
تشرینی دووهم 21, 2022 06:57چەکدارانی تاقمی تیرۆریستی «بەرەی نوسرە» جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر ناوچەی کەم ئاڵۆزی لە باکوری سوریا.
-
هێرش بۆ سەر بارەگای هێزە تایبەتەکانی تورکیا لەسەر سنووری سوریا
تشرینی دووهم 21, 2022 01:31هێرشێکی موشەکی بۆ سەر بارەگای لەشکریانی تورک لە نزیک سنووری سووریا لانیکەم ٨ برینداری لێکەوتەوە.