درێژەی ھێرشە نایاساییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکووری خاکی عێراق، کوژرانی دوو ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی لێ کەوتەوە.
تورکیا وێڕای ھێرش کردنە سەر ھێندێک ئامانج لە پارێزگای نەینەوای عێراق سێ کەس لەوانە «سەعید حەسەن سەعید» فەرماندەری ھێزەکانی پاراستنی شنکال سەربە تیپی ٨٠ی حەشدی شەعبیی لەگەڵ ھاوڕێکانی کوشت.
«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە حەوتەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکان لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە ڕایگەیاند: کۆمهڵکوژیی ئێزیدییهکان برینێکی قوڵ و سارێژنهبووه.
قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لە گرینگ بوونی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنامەی شەنگال دەکەونەوە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشکرایکرد، زیاتر لهحهوت ههزار خێزانى ئاوارهى ئێزدى گهڕاونهتهوه شنگال، وهزارهتى کۆچو کۆچبهرانى عێراق ڕایدهگهیهنێت، سهرجهم کهمپى تایبهت بهئاوارهکانى ناوخۆى عێراق دادهخهن.
دوێنێ هەینی ، لە کۆمەڵگایەکی سنووری قەزای شنگال لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا گۆڕێکی بەکۆمەڵی قوربانیانی ئێزیدی دۆزراوەتەوە و خەڵکی کۆمەڵگاکەش داوای بە دواداچوون دەکەن لە ناوچەکانیان.
نوێنەرێکی ھاوپەیمانیی «فەتح» لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: دەوڵەت دەبێ بەبڕشتانە ڕێ لەوە بگرێت کە تورکیا لەنێو خاکی عێراق دا ھێرشی زەوینی ئەنجام بدات.
دادگایەک لە ئانکارا ئەندامێکی باڵای پەکەکەی بە بڕیاری گرتنی کاتی راپێچی بەندیخانە کرد .
ئەندامێکی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق وێڕای ڕەخنەگرتن لە دەستوەردانی تورکیا لە کاروباری نێوخۆیی عێراق، وتی: جم و جوڵ و ھەڕەشەو گوڕەشەکانی تورکیا بۆ ھەرش کردنەسەر ھەرێمی کوردستان تەواو پڕمەترسییەو بێ دەنگەلێکردن ھەڵناگرێت.
سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نیشتیمانیی تورکیا داوای پەلاماردانی بەربڵاوی ھەرێمی کوردستان دەکات.