دەرچوونی بڕیاری زیندانی کردنی کاتی بۆ ئەندامێکی باڵای پەکەکە لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i393134-دەرچوونی_بڕیاری_زیندانی_کردنی_کاتی_بۆ_ئەندامێکی_باڵای_پەکەکە_لە_تورکیا
دادگایەک لە ئانکارا ئەندامێکی باڵای پەکەکەی بە بڕیاری گرتنی کاتی راپێچی بەندیخانە کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 20, 2021 10:18 Asia/Tehran
  • دەرچوونی بڕیاری زیندانی کردنی کاتی بۆ ئەندامێکی باڵای پەکەکە لە تورکیا

دادگایەک لە ئانکارا ئەندامێکی باڵای پەکەکەی بە بڕیاری گرتنی کاتی راپێچی بەندیخانە کرد .

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی تەرەتەی تورکیا ، ئیبراھیم پاریم کە  وەک بەرپرسی لۆجستیکی پەکەکە ناوی براوە ، دوێنی ھەینی راپێچی بەندیخانە کرا . 

ئەو لە ھەڵمەتێکی ھاوبەشی پۆلیس و رێکخراوی ھەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا لە ناوچەی شنگال دەسگیر کرا و 10ی شوبات بۆ تورکیا برا . 

پاریم کە ساڵی 2015 چووە رێزەکانی پەکەکە ، بە ئامادەبوون لە ناڕەزایەتیەکانی ناسراو بە ناڕەزایەتیەکانی کۆبانی لە ساڵی 2014 لە شاری وانیش تاوانبارە .