هێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن توانیان شاری "زی ناعم" لە پارێزگای "بەیزا" هەڵکەوتوو لە باشوری یەمەن بەتەواوەتی ڕزگار بکەن.
سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن لەگەڵ بەرپرسی هەماهەنگ کەرەوەی یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانەی ڕیکخراوەی نەتەوەکان کۆبووە و سەبارەت بە پێشگرتنی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودی لە گەییشتنی بەرو بووەکانی نەوتی بۆ بەندەری یەمەن وشداری دا.
دەسدرێژکارانی سەعوودی ڕۆژی پێنجشەممە لە درێژەی بنپێ کردنی پەیمانی ئاگربڕی حودەیدە، هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای یەمەن، سێ مووشەکیان تەقاند بەرەو ناوچەی "کیلۆمەتری ١٦" لەو پارێزگایەدا.
کۆمەڵێک لە لەشکریان و بەکرێگیراوانی سەعودی لە ھێرشی تۆپخانەی ھێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بۆ سەر ناوچە سەرسنووریەکانی جیزان و عەسیر ھەڵکەوتوو لە باشووری عەرەبستان تیاچوون.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە هاوڕێ لەگەڵ دوو دەزگەی مافی مرۆیی دیکە، لەدژ مۆڵەتی دادەوانیی هەناردەی چەکەمەنی بە عەرەبستان، ناڕەزایەتی دەردەبڕێ.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داخ و مەخابنی دەربڕی لە درێژەی بێ دەنگە و کەمتەرخەمیی کۆمەڵگای جیهانی بەرامبەر تاوانکاریی دەسدرێژکاران لە یەمەن.
بەڕێوەبەری گشتیی بزووتنەوەی ئەنسارووڵلای یەمەن شەوی رابردوو بە ڕەخنە لە بەیاننامەی ئەمدواییەی کۆمکاری عەرەب، داوای لە وڵاتانی عەرەبی کرد خۆ ببوێرن لە کڕنوش کردن بەرامبەر بە ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا.
سەرۆکی لێژنەی باڵای ڕاپەڕینی یەمەن ڕۆژی هەینی "جێرێمی هانت" Jeremy Huntی وەزیری دەرەوەی بەریتانیای دایە بەر ڕەخنە و گازندوە لەبەڕ هەوڵدان بۆ دابین کردنی چەک و کەرەستەی جەنگی بۆ عەرەبستانی سەعوودی.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی یەمەن، هاوپەیمانانی عەرەبستانی و لە سەروویانەوە ئەمریکا بە هۆکاری سەرەکی لەمپەردانان لەبەردەم ڕەوتی ئاگربەس لە یەمەن زانی.
هێزەکانی سوپاو لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بە ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنێک لە ناوچەی مەجازە لە عەسیری عەرەبستان، توانیان سێ ناوچەی داگیرکراو لەلایەن بەکرێگیراوانی سعودی پاکتاو بکەن و ژومارێکیشیان لێ بکوژن و یان برینداریان کەن.