فرۆکە دەسدرێژکارە سەعوودییەکان ئەمڕۆ دووشەممە ناوچە جیاجیاکانی یەمەنیان بۆردومان کرد.
سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شوێنی مۆڵ درانی بەکرێگیراوانی سەعودی لە عەیدە شەرقیە لە بەرەی نۆهەم لە ڕۆژهەڵاتی سەنعا دایە بەر موشەکی زەلزالی یەک.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دیسان گەڵاڵەی ئاشتی چوار بڕگەیی ئێران بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی یەمەنی بە تەنیا ڕێگای کۆتایی هاتنی شەڕ و پێکدادان لەم وڵاتەدا زانی.
هێزی یەمەنی لە وڵامی پەلامارەکانی عەرەبستان، ڕۆژی سێ شەممە بە هاویشتنی مووشەک، بنکەی بەکرێگیراوانی سعودیان لە دەورووبەری سەنعای پێتەختی ئەم وڵاتە تێک شکاند .
وتە بێژی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن شەوی چوار شەممە جەختیکرد عەرەبستانی سەعوودی لە سێبەری بێدەنگی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی درێژە ئەدات بە تاوانکارییەکانیی لەیەمەن دا.
یەکەی مووشەکیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بنکەی سەربازیی بەکرێگیراوانی سەعوودییان لە پارێزگای مەئاریب لە ڕۆژهەڵاتی سەنعا دایە بەر مووشەک.
وتەبێژی سوپای یەمەن ڕایگەیاند؛ یەکەی مووشەکیی سوپاو لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن توانای ئەوەی هەیە کە هەموو پایتەختەکانی وڵاتانی دەسدرێژکار بەمووشەکە بالستیکەکانی بکاتە ئامانج.
یەکەی مووشەکی سوپا و لیژنەکانی جەماوەری یەمەن شەوی یەکشەممە مووشەکێکی بالستیکی دوورهاوێژی لە چەشنی برکان ئێچ توو،یان بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مەلیک خالدی ڕیازی پێتەخت هاویشت .
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سعودی شەوی یەکشەممە دووجار سەنعای پێتەختی یەمەنیان بۆردومان کرد .
سێ کەسی سیڤیلی یەمەنی لە پەلاماری بەڕاکێتی هێزی سعودی بۆسەر ناوچەی ئالی شێخ لە گەڕەکی مەنبە سەربە پارێزگەی سەعدە لە باکووری ئەم وڵاتە گیانیان لە دەست دا .