-
پەرەسەندنی قەیرانی سیاسی لە پاکستاندا، سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە پۆستەکانیان کشانەوە
نیسان 09, 2022 22:11«ئەسەد قەیسەر» سەرۆکی پەرلەمانی پاکستان و «قاسم خان سوری» جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتە شەوی شەممە لە سەر یەکشەممە بەرلە دەستپێکی دەنگوەرگرتن بۆ تێپەڕاندنی گەڵاڵەی سەندنەوەی متمانە لە دەوڵەتی «عیمران خان» وازیان لە پۆستەکانیان ھێنا.
-
پەرلەمانی پاکستان متمانەی لە «عیمران خان» سەندەوە
نیسان 09, 2022 21:55دوای چەندین حەوتە گێرەوکێشەی سیاسی لە پاکستان، سەرەنجام نوێنەرانی نەیاری پارتی دەستەڵاتدار لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە توانییان گەڵاڵەی سەندنەوەی متمانە لە دەوڵەتی «عیمران خان»ی سەرۆک وەزیرانی پاکستان تێ پەڕێنن.
-
عیمران خان : موسڵمانان بۆ بەرەڤانی کردن لە بەھا ئیسلامییەکان بەرەیەکی ھاوبەش پێک بھێنن
ئادار 23, 2022 00:30سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە سەر کەڵک وەرگرتن لە بارستایی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی بۆ ھێزمەند کردنی بەرنگاربوونەوەی بەکۆمەڵ لە ھەمبەر دیاردەی ئیسلام ترسێن کردن و ڕۆڵگێڕان لە ڕاگەییشتن بە ئاڵنگارییە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان پێی داگرت و خوازیاری سەرکەوتنی ئارمانجە ھاوبەشەکان لەوانە داکۆکی لە فەلەستین و پێکھاتنی بەرەی یەکگرتوو بۆ بەرەڤانی کردن لە بەھا ئیسلامییەکان بوو.
-
پێداگریی «عیمران خان» لە سەر بە فەرمی ناسینی دەوڵەتی تالیبان لە ئەفغانستان
شوبات 17, 2022 05:58سەرۆک وەزیرانی پاکستان داوای بە فەرمی ناسرانی دەوڵەتی کاتیی تالیبان لە ئەفغانستانی کرد لە ڕێگای ڕەوتێکی بە کۆمەڵەوە.
-
کشانەوەی پاکستان لە بەشداری کردنی کۆبوونەوەی ئەمریکایی «دیموکراسی»
کانونی یهکهم 09, 2021 07:44پاکستان لە بەشداری کردنی «کۆبوونەوەی سەرکردەکانی دیموکراسی» بە میوانداریی ئەمریکا کشایەوە.
-
ھەوڵی عیمران خان بۆ ڕاکێشانی تالیبان بۆ بەردەم مێزی دانوستانی ئاشتیی ئەفغانستان
تشرینی دووهم 19, 2020 21:59سەرۆک وەزیرانی پاکستان کە لە کابۆل دا بەسەر دەبات، لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەفغانستان پێی داگرت: ئیسلام ئاباد ھەوڵ دەدات تالیبان بۆ بەردەم مێزی دانوستانی ئاشتی ڕابکێشێت.
-
عیمران خان: پێڕەوکرانی بەرجام لە لایەن ئەمریکاوە بە قازانجی ھەمووانە
تشرینی دووهم 13, 2020 10:50سەرۆک وەزیرانی پاکستان وێڕای ئامۆژگاری کردنی سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئەمریکا لە بارەی پابەند بوونی وڵاتەکەی بە بەڵێنەنێونەتەوەییەکان وتی: پێڕەوکرانی بەرجام لە لایەن واشێنگتۆنەوە بە قازانجی ئاشتی و سەقامی ناوچەکەو جیھان و ھەروەھا پاکستانیشە.
-
دیداری زەریف لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پاکستان
تشرینی دووهم 11, 2020 22:55وەزیری کاروباری دەخرەوەی ئێران لە سێھەمین سەردانی فەرمیانەی بۆ ئیسلام ئاباد لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پاکستان دیدارو وتووێژی کرد.
-
توییتی زەریف لە سەروبەندی گەشتەکەی بۆ پاکستان
تشرینی دووهم 10, 2020 04:34وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی سێ شەممە لە سەروبەندی گەشتەکەی بۆ «ئیسلام ئاباد»ی پێتەختی پاکستان لە توییتێزدا ڕایگەیاند: لەگەڵ ھاوتا پاکستانییەکەی، قەرماندەری سوپاو سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە سەبارەت بە بابەتگەلی دوولایەنەو ناوچەیی وتووێژ دەکات.