فڕۆکەشەڕکەرەکانی سەعودی جارێکی تر شارێکی سەرسنووری پارێزگای سەعدەیان دایە بەر بۆمباگەلی قەدەغە.
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیجی تایبەتی خۆی لە توییتێڕدا هاوپشتی لەگەڵ بایکۆتەکانی ئەمریکای وەک وەڵامێکی سەرشۆڕانەی سەعودیەکان بە دڕندەکاریەکانی ڕژێمی زایونی زانی.
دوو ناوەندی مافەوانی لە دەوڵەتی فەرانسە داوایان کرد فروشی چەک بە عەرەبستانی سەعودی وئیمارات ڕابگرن.
ئەندامێکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق پێی داگرت: زەخت و گوشارێک لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە هەیە بۆ ئازادکرانی بەرپرسانی رژیمی سەددام لە بەندیخانە .
سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: ژمارێک وڵاتی عەرەب بەبێ داکۆکیی واشنگتۆن بەردەوام نابن .
هێزە ئاسایشیەکانی یەمەن هەمارێکی چەکەمەنی بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئالی سەعوودیان لە باکووری یەمەن لەناو برد .
ڕاوێژکاریی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کارو باری نێو دەوڵەتی، بەڕێوە چوونیی دانیشتنی سەرانی عەرەب بە مێحوەرییەت و گوشاری دەوڵەتی عەرەبستانی سەعوودی لە ڕوانگەی سیاسی لە گۆڕەپانیی نێو دەوڵەتی بە تەواوەتی بێ ئیعتبار زانی.
"محەممەد بن نایف " وەلیعەدی لەسەر کارلابراوی عەرەبستان ڕایگەیاند : " محەممەد بن سەلمان" بۆ گرتنە دەستی پاشایەتی عەرەبستان هەتا سێ مانگی داهاتوو گەڵاڵەڕێژی دەکات.
تاقمەکانی خۆڕاگری فەلەستینی وێڕای مەحکووم کردنی سیاسەتی سازشکارانەی برێک لە وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ڕژێمی زایونی ، لەسەردرێژەی خۆراگری لەبەرانبەر جەنایەتەکانی ئەم رژێمە پێداگرییان کرد.
هەواڵدەریی فەرمی سەعوودیا بەگێڕانەوە لە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند : هەواڵی میدیاکان سەبارەت بە سەفەری "محەممەد بن سەلمان"ی پاشمیری ئەو وڵاتە بۆ ئێراق ڕاست نیە .