فڕۆکە جەنگیەکانی سعوودیا سەنعای یەمەنیان بوردومان کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i339986-فڕۆکە_جەنگیەکانی_سعوودیا_سەنعای_یەمەنیان_بوردومان_کرد
فڕۆکە جەنگیەکانی سعوودیا شەوی یەکشەم چەندین جار بەشگەلێکی سەنعای پێتەختی یەمەن لەوان دامەزراوەکانی کۆمپانیای نەوت لە شەقامی ستینی ئەم شارەیان بوردومان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 27, 2018 04:28 Asia/Tehran
  • فڕۆکە جەنگیەکانی سعوودیا سەنعای یەمەنیان بوردومان کرد

فڕۆکە جەنگیەکانی سعوودیا شەوی یەکشەم چەندین جار بەشگەلێکی سەنعای پێتەختی یەمەن لەوان دامەزراوەکانی کۆمپانیای نەوت لە شەقامی ستینی ئەم شارەیان بوردومان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم پەلامارانە پێنج کەسی سڤیل  کوژران و  یازدە کەسی دیکەش بریندار بوون  . 

فڕۆکەکانی عەرەبستانی  ڕۆژی شەممەش چەندین  جار  پارێزگەی سەعدە لە باکووری یەمەنیان  ، بوردومان کردووە. لە پەلامارە سێ  منداڵ کوژران و پازدەی کەسی دیکەش بریندار بوون  . 

عەرەبستان بەپاڵپشتی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥ـەوە دەستی کردووە بە دەسدرێژکاریی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەو وڵاتە. شەڕخوازیی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لە یەمەن تائێستا کوژرانی زیاتر لە چواردە هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاواەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.

دەسدرێژکاری سەربازیی عەرەبستان هەروا  وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی  کەمبوونی  خۆراک و دەرمان کردووە.