یەکەم فڕۆکەی یەمەن دوا حەوت ساڵ لە خاکی عەرەبستان نیشتەوە.
سەیید ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عەرەبستان ڕایگەیاند : تەنیا دوژمنان و لە سەرەوەی ھەموویانەوە ڕژێمی زایونی لە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان نیگەرانن.
فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی عەرەبستان بۆ ڕادەست کردنی پەیامی پاشای وڵاتەکەی گەییشتە تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
حکومەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن ڕایگەیاند گەشتە ئاسمانییەکانی سەنعا بەرەو ڕیازی پێتەختی عەرەبستان دەست پێ دەکاتەوە.
فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ بەشداری لە دووھەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی گەییشتە ڕیازو لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە یارمەتیدانی سووریا کرایەوە.
عەرەبستانی سەعودی و وڵاتانی باشووری کەنداوی فارس داخوازییەکەی دەوڵەتی «جۆ بایدێن»یان لەمەڕ دوور کەوتنەوە لە ھەردووک وڵاتی چین و ڕووسیا ڕەت کردەوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: دەبێت دۆخی کەمپی ئەلهۆڵ چارەسەر بکرێت؛ بارودۆخی ئەم ئۆردوگایە ئەگەر پشتگوێ بخرێت، مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و جیهان.
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس پێشوازییان لە بووژانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان کرد و جەختیان لە گرنگیی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە کردەوە.
ڕۆژی سێ شەممە لە ئاراستەی بووژێندرانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و دەوڵەتی عەرەبستانی سەعودی باڵوێزخانەی ئێران پاش حەوت ساڵ لە ڕیازی پێتەختی عەرەبستان کرایەوە.
لە درێژەی فراوانکرانی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان باڵوێزخانەی ئێران لە ڕیاز کرایەوە