-
زۆربوونی تووندوتیژی و کوشتاری منداڵان لە غەززە
کانونی یهکهم 15, 2024 16:32وتەبێژی سندووقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە یونیسێف کەمبوونی نالەباری خۆراک و خواردن و ئیمکاناتی درمان و پزیشکی بۆ منداڵانی کەرتی غەززەی بە کارەساتبار وەسف کرد و جەختی کرد لەسەر پێویستیی دامەزرانی ئاگربڕێکی خێرا و پاوەجێ بۆ ڕزگارکردنی گیانی منداڵانی ئەم ناوچەیە.
-
بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە
کانونی یهکهم 15, 2024 16:32وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٤٤ هەزار و ٩٧٦ کەس.
-
یەمەنییەکان ژینۆساید لە غەززەیان شەرمەزار کرد
کانونی یهکهم 15, 2024 16:32بە ملوێنان یەمەنی دیسان ڕژانە سەر شەقامەکانی ئەم وڵاتە تا ناڕەزایەتی دەرببڕن بەرامبەر بە ژینۆسایدی ئەمریکا و ئیسراییل لە کەرتی غەززە. یواسف مراوی پەیامنێری پرێس تی ڤی راپۆرت دەدات.
-
زیاتر لە ٤۰ شەهید و بریندار لە بۆردمانی غەززەدا
کانونی یهکهم 15, 2024 11:28فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی دەستیان دایە پەلاماردانی خێوەتەکانی ئاوارە فەلەستینییەکان لە ناوەندی پەنابەراندا کە لە ستادیۆمی دەرە لە ڕۆژاوای شاری دەیرولبەلەح هەڵکەوتووە. ئەم پەلامارە کاولکاری و بریندارێکی زۆری لێکەوتۆتەوە.
-
جەنایەتی نوێی زایۆنیەکان بۆردمانی قوتابخانەی ئاوارەکان لە غەزە
کانونی یهکهم 14, 2024 15:40ڕژێمی زایونی لە تازەترین جەنایەتی خویدا قوتابخانەیەکی لە ڕوژئاوای غەزە بۆردمان کرد و ژومارێکی دیکە لە شاروومەندانی فەلەستینی شەهید و بریندار کرد .
-
ڕژێمی زایۆنی بە نیازە مافی گەڕانەوە لە پەنابەرانی فەلەستینی وەربگرێت
کانونی یهکهم 14, 2024 11:06فیلیپ لازارینی، کۆمیسەری ئاژانسی فریاگوزاری بۆ پەنابەرانی فەلەستینی ئانڕوا ڕایگەیاند: هۆکاری ڕاستەقینەی قەدەغەکردنی چالاکییەکانی ئانڕوا، لێسەندنەوەی مافی گەڕانەوەیە لە پەنابەرانی فەلەستینی
-
قەسام: سێ کوادکۆپتەری زایۆنییەکانمان خستۆتە خوارەوە
کانونی یهکهم 13, 2024 15:20گوردانەکانی قەسام ڕایگەیاندووە سێ کوادکۆپتەری سوپای ڕژێمی زایۆنی لە ڕۆژهەڵاتی ڕەفەح هەڵکەوتوو لە باشووری کەرتی غەززە خستۆتە خوارەوە.
-
دەیان شەهید و بریندار لە جەنایەتە تازەکانی زایۆنییەکاندا
کانونی یهکهم 13, 2024 15:15لە پەلاماری تازەی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئۆردووگای نووسەیرات لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە زیاتر لە ٣٣ کەس شەهید بوون و ٨٤ کەسیش بریندار و بێسەروشوێن بوونە.
-
خۆپیشاندانی یەمەنییەکان بۆ پاڵپشتی کردنی فەلەستینی و سوورییەکان
کانونی یهکهم 13, 2024 14:50پارێزگای سەعدەی یەمەن ئەمڕۆ ببوو بە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی بەربڵاو بۆ پاڵپشتی کردنی گەلی فەلەستین و هەروەها هاودەنگی دەربڕین لەگەڵ گەلی سووریا بەرامبەر بە دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی و هەروەها هاوخەمی و هاودەنگی دەربڕین لەگەڵ گەلی لوبنان و حیزبوڵا.
-
پێداگری لەسەر پەرەپێدرانی هەڵمەتی دژەزایۆنی لە کەرتی ڕۆژاوا
کانونی یهکهم 13, 2024 12:40ئەبووعوبەیدە وتەبێژی گوردانەکانی قەسام بانگی هەموو لاوان و خەباتکارانی خۆڕاگریی لە کەرتی ڕۆژاوای کرد کە لەپێناو شکستپێهێنانی گەڵاڵەی دوژمن لەبارەی پەیوەست کردنی کەرتی ڕۆژاوا بە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی زایۆنییەکان، پەرە بدەنە هەڵمەتەکانیان دژ بە هێزە سەربازییەکانی ئیسراییل و شارۆچکەنشینانی زایۆنی