پزشکانی بێسنوور: ئیسراییل لە غەززە ژینۆساید دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i434218-پزشکانی_بێسنوور_ئیسراییل_لە_غەززە_ژینۆساید_دەکات
ڕێکخراوی پزشکانی بێسنوور لە دوایین راپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاند؛ ڕژێمی زایۆنی لە شەڕی غەززەدا بە ئاشکرا پاکتاویی نژادی ئەنجام داوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 21, 2024 15:50 Asia/Tehran
  • پزشکانی بێسنوور: ئیسراییل لە غەززە ژینۆساید دەکات

ڕێکخراوی پزشکانی بێسنوور لە دوایین راپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاند؛ ڕژێمی زایۆنی لە شەڕی غەززەدا بە ئاشکرا پاکتاویی نژادی ئەنجام داوە.

ئەم ڕێکخراوەیە لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاند؛ ئەو شەڕەی کە بە پێی ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی تەندرووستیی غەززە بۆتە هۆی شەهید بوونی زیاتر لە ٤٤ هزار فەلەستینی و ئاوارە بوونی ٩٠%ی حەشیمەتی غەززە، وەها زەبرێکی جەستەیی و دەروونی وەشاندووە کە بەهێزترین و  کارامەترین سیستەمی دەرمان و تەندرووستیش پەکپێدەخات.

پزشکانی بێسنوور هێزی زایۆنی بە هۆکاری باروودۆخی تاقەتپڕووکێنی ئێستای غەززە زانی و ڕایگەیاند؛ تلاڤیڤ لە وەڵام بە هێرشەکەی ٧ی ئۆکتبری حەماس، هەموو حەشیمەتی غەززەی خستۆتە بەر شاڵاوی بۆمب و لە ماوەی ١٤ مانگدا  خەڵکی مەدەنی و ژێرخانە گرینگە ناسەربازییەکانی غەززەی تیا بردووە.