-
حەماس : هیچ جۆر ئامادەبوونێکی داگیرکەرانی زایۆنی لە غەززەمان پێ قەبووڵ ناکرێ
حوزهیران 25, 2024 09:05ئەندامێکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس وتی: رژیمی زایۆنیستی، چارەیەکی نییە جگە لە قەبووڵکردنی ئاگربڕ لە کەرتی غەززەو پاشەکشەی بەتەواوەتی لەو ناوچەیە.
-
حەماس: جددین لە سەر ڕێککەوتن
حوزهیران 25, 2024 08:30یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس پێیداگرت: بێتوو داگیرکەران ڕازی بن بە گەڵاڵەی ئاگربڕی پێشنیاریی بایدێن و چوونەدەری تۆکمە و تەواویان لە غەززە، حەماس سوور و پێداگرە لەسەر بەڕێوەچوونی دانوستانی ئاگربڕ.
-
حەماس: "نەتانیاهۆ" دژبەری گەڵاڵە ئاگربڕەکەی "بایدێن"ە
حوزهیران 24, 2024 08:00بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کاردانەوە بە گوتارەکەی بنیامین نەتانیاهۆ سەبارەت بە ڕێککەوتنێکی زۆرکەم لەگەڵ حەماس ڕایگەیاند کە ئەو قسانە نیشاندەری دژایەتی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنیستیە لەگەڵ پێشنیارە ئاگربڕەکەی ئەمریکا.
-
وریاییدانی یەکیەتی ئوروپا سەبارەت بە دۆخی قەیراناوی غەزە
حوزهیران 24, 2024 07:00بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی و کومیسێری کارگێڕی قەیرانی یەکیەتی ئوروپا بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش و لە سەروبەندی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی لیژنەی وەزیرانی دەرەوەی ئەو یەکیەتیە وریایان دا کە قەیرانەکەی غەزە وەک لێکەوتەیەکی پەلاماری زایۆنیستەکان گەیشتۆتە ئەوپەڕی خۆی.
-
توێژکارێکی ناسراوی جیهانی عەرەب: هەڵاتنی بەربڵاوی زایۆنیستەکان لە خاکی فەلەستین دەستی پێ کردوە
حوزهیران 24, 2024 06:50توێژکارێکی ناسراوی جیهانی عەرەب وێڕای ئاماژە بە هەڵاتنی بەکۆمەڵی زایۆنیستەکان لە خاکی داگیرکراوی فەلەستینەوە بەرەو ئوروپاو ناوچەکانی دیکەی جیهان ئەویش لەسەروبەندی پەرەگرتنی شەڕی نێوان حیزبوڵڵاو ڕژیمی زایۆنیستی قسەی لە چوار هۆکار کرد کە پەرە دەدەنە ئەو پرۆسە.
-
هەزاران خوێندکار لە کەرتی غەززە بێوەری بوونە لە خوێندن
حوزهیران 24, 2024 05:46وەزارەتی پەروەردەی فەلەستین بە بڵاوکردنەوەی ڕێژە و ئامارێک سەبارەت بە دواهاتەکانی شەڕی دژ بە کەرتی غەززە لە سەر خوێندکارانی خوێندنگەکانی ئەم کەرتە، ڕایگەیاند کە ٨٠٠ هەزار خوێندکار لە دەرس و خوێندن دوور کەوتوونەتەوە.
-
بەردەوامی مانگرتن و خۆپیشاندانی جیهانی بۆ پاڵپشتی لە غەزە
حوزهیران 23, 2024 08:55لایەنگرانی فەلەستینی دیسانەوە لە وڵاتانی جیهان بۆوێنە لە وڵاتانی نوروێژو مەغریب و ئاڵمانیاو لیبیا هاتنە سەر شەقامەکان و دڕندەکاری زایۆنیستەکانیان شەرمەزار کرد.
-
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەماڵ عەدوان: خوازیاری لێکۆڵینەوە لەبارەی شەهیدبوونی پزیشکان و ستافی نەخۆشخانەکانین لە غەززە
حوزهیران 23, 2024 08:40بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی "کەماڵ عەدوان" لە باکوری کەرتی غەززە وێڕای ئاماژە بە شەهیدبوونی پزیشکان و ستافی نەخۆشخانەکانی ئەو ناوچەیە بەدەست رژیمی زایۆنیستی وتی کە بۆ تاووتوێی ئەو بابەتە، دەبێ گرووپێکی لێکۆڵینەوە، پێک بهێنرێ.
-
خۆڕاگریی عێراق: ئیسرائیل دەسدرێژی بکاتە سەر لوبنان، لەتەنیشت حیزبوڵڵادا شەڕ دەکەین
حوزهیران 23, 2024 08:36تاقمە خۆڕاگرە ئیسلامییەکانی عێراق، ئامادەیی خۆیان بۆ شەڕ لەتەنیشت حیزبوڵڵای لوبنان راگەیاند، بێتوو سوپای رژیمی زایۆنیستی بەشێوەی بەرفراوان پەلاماری ئەو وڵاتە بدات.
-
پەلاماری حیزبۆڵڵابۆسەر بنکەی فەرمادەیی ڕژێمی زایۆنی
حوزهیران 23, 2024 08:13حیزبۆڵڵای لوبنان هەواڵی دالە پەلاماربۆسەر بنکەی فەرماندەیی یەکێ لە ناوەندەکانی ڕژێمی زایۆنی لەباکووری سەرزەویە داگیرکراوەکان