-
پێشوازیی عێراق لە پرۆسەی نێودەوڵەتی بەڕەسمییەتناسینی فەلەستین
ئاب 01, 2025 18:30وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا پێشوازی کرد لە بڕیاری ژمارێک لە وڵاتان سەبارەت بە بەڕەسمییەت ناسینی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین.
-
بەردەوامیی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە
ئاب 01, 2025 16:36لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڕژێمی ز یۆنی بۆ سەر غەززە ٨٣ کەس شەهید بوون و ٥٥٤ کەسیش بریندار.
-
ڕێپێوانی یەمەنییەکان بۆ پشتیوانی لە غەززە
ئاب 01, 2025 15:55هەزاران کەس لە خەڵکی یەمەن بۆ داکۆکی لە فەلەستین هاتنە سەر شەقامەکانی شارە جۆراوجۆرەکانی ئەم وڵاتە و دژ بە ڕژێمی زایۆنی دروشمیان دا.
-
مەترسیی مردن لە غەززە بە هۆی برسێتییەوە
ئاب 01, 2025 14:11سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان ڕایگەیاند: برسێتی لە کەرتی غەززە تەواو تەشەنەی سەندووە و زیاتر لە ٥٠٠ هەزار کەس مەترسیی مردن بە هۆی برسێتییان لەسەرە.
-
لەقاودانی واشینگتۆن پۆست: ١٨٥٠٠منداڵ لە غەززە شەهید بوون
ئاب 01, 2025 08:43میدیای ئەمریکایی واشینگتۆن پۆست بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە گەلی فەلەستین و بەتایبەت غەززە راپۆرتیدا کە تا ئیستا زیاتر لە ٦٠ هەزار کەس لە خەڵکی غەززە شەهید بوونە کە لەو هەژمارە ١٨ هەزار و ٥٠٠ کەسیان منداڵ بوون. ئەم میدیایە هەروەها لیستێک لە ناوی منداڵانی شەهیدی غەززەیشی بڵاو کردۆتەوە.
-
بەردەوامیی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی و هەڵکشانی ژماری شەهیدانی غەززە
تهمووز 31, 2025 21:24ناوەندی ڕاگەیاندنی حکوومەت لە غەززە ڕایگەیاند کە ژمارەی شەهیدانی بنکەکانی دابەشکردنی یارمەتییەکان لە ناوچەی زیکیم بۆ ٥٨ کەس هەڵکشاوە و وەزارەتی تەندروستیی غەززەیش ڕایگەیاندووە کە سەدان کادری پزیشکی تا ئێستاش لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە بەدیلگیراون.
-
قالیباف ڕوو لە سەرۆکی کنێسێت: پەڵەی شەرمەزارین بۆ مرۆڤایەتی
تهمووز 31, 2025 15:24سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە بابەتێکدا ڕوو لە سەرۆکی کنێسێت (پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنی) نووسی: جیهان ئێستا خەریکە گەورەترین جینۆسایدی مێژوو دەبینێ کە بە دەستی ئێوە دەکرێ، ئێوە جێی شەرمەزارین بۆ مرۆڤایەتی.
-
بەردەوامیی برسێتی و جینۆساید لە غەززە
تهمووز 31, 2025 08:06ڕاپۆرتێک سەبارەت بە بەردەوامیی برسێتی و جینۆساید لە غەززە پێشکێش دەکرێت.
-
بەردەوامیی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە
تهمووز 30, 2025 15:07وەزارەتی تەندرووستیی غەززە ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە هۆی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە، ١٠٤ فەلەستینی شەهید بوونە و ٣٩٩ کەسیش بریندار.
-
برسێتی لە غەززە بە خێراییەکی تەواو پەرە دەستێنێ
تهمووز 30, 2025 11:28ناوەندی چاودێریی جیهانی بە سەر برسێتی ڕایگەیاند: نالەبارترین نموونەی قاتوقڕی ئێستاکە لە غەززە خەریکە ڕوو دەدات و ڕادەی خۆراک و خواردن لە زۆربەی ناوچەکانی ئەم کەرتە گەیشتۆتە ئاستی قاتوقڕی.