درێژەی دەسدرێژکارییەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i442016-درێژەی_دەسدرێژکارییەکانی_رژێمی_زایۆنی_بۆسەر_غەززە
لەئاکامی پەلامارەکانی٢٤کاتژمێری ڕابردووی رژێمی زایۆنی بۆسەر غەززە، ٦٣ کەس شەهید و ٢٢٧کەسیش بریندار بوون.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 03, 2025 14:07 Asia/Tehran
  • درێژەی دەسدرێژکارییەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر غەززە

لەئاکامی پەلامارەکانی٢٤کاتژمێری ڕابردووی رژێمی زایۆنی بۆسەر غەززە، ٦٣ کەس شەهید و ٢٢٧کەسیش بریندار بوون.

هەروەها لە سەرەگرتن بۆ وەرگرتنی یارمەتییە مرۆییەکان لە غەززە ١٥ کەس شەهید و ٨٠ کەسیش بریندار بوون. بەشی زۆری بریندارەکان لەژێر دارووپەردوو دان و لەبەر نەبوونی کەرەستەو ئامێری پێویست بۆ هێنانەدەریان لە ژێر دارووپەردوو، گیانیان لەدەست دەدەن و شەهید دەبن. ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ـوە تائێستا گەیشتووەتە ٦٦هەزار و ٢٨٨ کەس و ژماری بریندارانیش گەیشتووەتە ١٦٩هەزار و ١٦٥ کەس. کەتائیبی قودس لقی سەربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستینیش ڕایگەیاند، ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی داگیرکەرانی لە ناوچەی شێخ ریزوانی غەززە تێکشکاند