حەماس: نابێت هیچ لایەنێکی غەیرە فەلەستینی بەرپرسیار بێت لە بەڕێوەبردنی کاروباری غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i442033-حەماس_نابێت_هیچ_لایەنێکی_غەیرە_فەلەستینی_بەرپرسیار_بێت_لە_بەڕێوەبردنی_کاروباری_غەززە
ئەندامێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس ئامادەیی بزووتنەوەکەی بۆ دانوستان لە بارەی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان ڕاگەیاند و جەختی لەوە کردەوە: نابێت هیچ لایەنێکی غەیرە فەلەستینی بەرپرسیار بێت لە بەڕێوەبردنی کاروباری غەززە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 04, 2025 12:52 Asia/Tehran
  • حەماس: نابێت هیچ لایەنێکی غەیرە فەلەستینی بەرپرسیار بێت لە بەڕێوەبردنی کاروباری غەززە

ئەندامێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس ئامادەیی بزووتنەوەکەی بۆ دانوستان لە بارەی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان ڕاگەیاند و جەختی لەوە کردەوە: نابێت هیچ لایەنێکی غەیرە فەلەستینی بەرپرسیار بێت لە بەڕێوەبردنی کاروباری غەززە.

ئوسامە حەمدان، ئەندامی باڵای بزووتنەوەی حەماس، دوای وەڵامدانەوەی ئەو بزووتنەوە بە پێشنیارەکەی واشنتۆن، جەختی لەوە کردەوە کە حەماس نەیاری ئەوەیە هێزی بیانی لە کەرتی غەززە ئامادەبێ یان کاروباری ئەو کەرتە بەڕێوەببا و خوازیاری پێکهێنانی دامەزراوەیەکی نیشتمانیی سەربەخۆیە بەمەبەستی بەڕێوەبردنی کاروباری ئەو دەڤەرە. لە هەمان کاتدا بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاند کە وەڵامی حەماس بۆ پلانەکەی ترەمپ پێشاندەری هەڵوێستی بەهێزی گرووپە خۆڕاگرەکانی فەلەستینە.