-
جەختی عێراق لە سەر گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەب
ئادار 05, 2021 07:34یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: بەغدا جارێکی تر خوازیاری گەڕاندنەوەی کورسییەکەی سووریایە لە کۆمکاری عەرەب دا بۆ نوێنەری ئەم وڵاتە.
-
وهزیری دهرهوهی عێراق: دیداری ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان لەگەڵ مەرجەعی باڵای شیعهکانی عێراق، پەیوەندییەکی مێژووییە لهنێوان مهناره و ژامەکاندا
ئادار 05, 2021 06:55«فۆئاد حسەین» وەزیری دهرهوهی عێراق رایگهیاند: سهردانهکهی «پاپا فرانسیس» بۆ عێراق ھەڵگری پهیامێکی ئاشتیانهیەو بە تایبەت دیداری لەگەڵ مەرجەعی باڵای شیعهکانی ئەم وڵاتە عێراق پەیوەندییەکی مێژووییە لهنێوان مهناره و ژامەکاندا.
-
جەختی زەریف لە سەر بەڵێنمەندیی ئێران لە ھەمبەر سەقام و پاوەجێیی لە عێراق دا
شوبات 28, 2021 06:39«موحەممەد جەوادی زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە لە دیدار لەگەڵ «فۆئاد حسەین» ھاوتای عێراقیی خۆی لە سەر بەڵێنمەندیی ئێران بەرامبەر بە سەقام و پاوەجێیی لە عێراق دا ،پێی داگرت.
-
جەختی کاربەدەستانی تورکیاو عێراق لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان
شوبات 10, 2021 06:32وەزیرانی کاروباری دەرەوەی تورکیاو عێراق لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان جەختیان کرد.
-
کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق، پێشەکیەکە بۆ کشانەوەیان لە تەواوی ناوچەکە
شوبات 04, 2021 03:48سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێرڕان، کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراقی بە پێشەکیەک زانی بۆ کشانەوەیان لە تەواوی ناوچەکە.
-
جەختی ئێران و عێراق لە سەر قوڵ کردنەوەو پەرە پێ دانی پەیوەندییەکان
شوبات 04, 2021 03:07سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران و وەزیری دەرەوەی عێراق لە سەر قوڵ کردنەوەو پەرە پێ دانی پەیوەندییە دووقۆڵیبەکان پێیان داگرت.
-
ڕۆحانی: دەرەنجام و بەرھەمی پەیوەندیی برایانەو ستراتژیی ئێران و عێراق ئاسایشت و سەقامی تەواوی ناوچەکە دەستەبەر دەکات
شوبات 03, 2021 18:40سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێشوازی کردن لە قوڵ کردنەوەی پەیوەندیی نێوان تاران و بەغدا، پێ داگرت: ئێران و عێراق خاڵی ھاوبەشی پتەویان زۆرەو ئەم خاڵە ھاوبەشانەش ھەردووک وڵاتەکەی وەھا پێکەوە گرێ داوە کە دەرەنجام و بەرھەمی پەیوەندیی برایانەو ستراتژیییان لە کەوشەنی ھەردووک وڵاتەکەش ترازاوەو ئاسایشت و سەقامی تەواوی ناوچەکە دەستەبەر دەکات.
-
زەریف: کۆتایی ھێنان بە ئامادە بوونی ھێزەکانی ئەمریکی باشترین کاردانەوەیە بەرامبەر بە تیرۆر کرانی شەھید سولەیمانی
شوبات 03, 2021 15:52وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ڕێزگرتن لە پێ و شوێن گیرانی ڕەوتی دادەڤانیی تیرۆری سەردارانی شەھید سپەھبۆد سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندیس لە لایەن دەوڵەت و گەلی عێراقەوە، پێی داگرت: کۆتایی ھێنان بە ئامادە بوونی ھێزەکانی ئەمریکی لە ناوچەکە باشترین کاردانەوەیە بەرامبەر بەو ھەنگاوە تیرۆریستییە.
-
خولی یەکەمی وتووێژەکانی زەریف و وەزیری دەرەوەی عێراق ئەنجامی گرت
شوبات 03, 2021 12:43«فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق بەیانیی ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار و وتووێژی کرد.
-
وەزیری دەرەوەی عێراق گەییشتە تاران
شوبات 03, 2021 10:58وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستنانی ئێرانی بەیانیی ئەمڕۆ گەییشتە تاران .