-
پوتین و مەکرۆن، پیادا چوونەوە بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی جێگای قەبووڵ نییە
تشرینی دووهم 03, 2017 14:02ڤلادیمیر پوتین و ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو فەرانسا، شەوی هەینی لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا پێیان داگرت: پیاداچوونەوە بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران دا جێگای قەبووڵ نییە.
-
پێداگریی فەرەنسا لە سەر گرینگایەتی دەوری ناوچەیی ئێران
تشرینی دووهم 03, 2017 07:45ئێمانۆئێل بۆن، بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی وەزیری ئەورووپی و کاروباری دەرەوەی فەرەنسا بە ئاماژەدان بە دەوری گرینگی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە، هاوکاری و وتووێژی ئێران و فەرەنسای لە بواری بەهێزکردنی ئاشتی و سەقامی ناوچەکە بە گرینگ وەسف کرد .
-
سەفەری وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بۆ ئێران، بەم زووانە
تشرینی دووهم 01, 2017 04:11ژان یوڤێس لۆ دریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا وتی کە بەم زووانە سەردانی تاران دەکات هەتا پێشەکی سەفەری ئێمانوئێل مەکرۆن سەرۆکی وڵاتەکەی بۆ ئێران خۆش بکا.
-
درێژەی کاردانەوەکان بە سەربەخۆیی کاتالۆنیای ئیسپانیا
تشرینی یهکهم 28, 2017 09:34یەکێتیی ئوروپاو چەند وڵاتی ئوروپایی نەیارەتیان کرد لەگەڵ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کاتالۆنیا و داکۆکی خۆیان لە یەکپارچەیی خاکی ئیسپانیا ڕاگەیاند.
-
پاریس: خوازیاری پەرەی پێوەندیی لەگەڵ تارانین، هەمووان پێبەندی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بن
تشرینی یهکهم 25, 2017 04:10جێگری وەزارەتی ئوروپایی و وەزیری دەرەوەی فەڕانسا، دوێشەو(سێ شەممە) لەگەڵ ئەبولقاسم دۆلفی باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پاریس، دیداری کرد و لەسەر پەرەی پێوەندییەکانی دوو وڵات جەختی کرد.
-
داخوازی سەرۆک کۆماری فەرانسا لە هەولێر و بەغدا
تشرینی یهکهم 24, 2017 09:29سەرۆک کۆماری فەرانسا داوای لە هەولێر و بەغدا کرد کێشە و ناکۆکییەکانیان وەلانێن و ڕوو کەنە دانوستان وەکوو باشترین ڕێگای چارەسەر کردنی کێشەکان.
-
باڵوێزی ئێران لە فەڕانسە: بەرجام(ڕێککەوتنی ناڤۆکی) نەگۆڕە
تشرینی یهکهم 24, 2017 04:55باڵوێزی ئێران لە فەڕانسە جەختی کرد: بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) ڕێککەوتنێکی چەندلایەنەو جیهانییە کە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکانەوە پشت ڕاست کراوەتەوەو ناگۆڕدرێ و داوەری لەبەرچاوگیرانی بەڵێنی وڵاتان، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمییە.
-
دووهەم پێوەندیی تەلەیفونیی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و فەڕەنسا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی
تشرینی یهکهم 18, 2017 05:09وەزیرانی دەرەوەی ئێران و فەڕانسە رۆژی سێ شەممە بۆ دووهەم جار لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سەبارەت بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) و پرسە ناوچەییەکان بەتەلەیفون وتووێژیان کرد.
-
ویلایەتی: بارزانی دەبێ هەڵەکەی خۆی قەرەبوو بکاتەوە
تشرینی یهکهم 17, 2017 10:05ئەندامی کۆڕی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئێران بە ئاماژە بە ڕووداو و گۆرانکارییەکانی کەرکووک ئێراق پێی داگرت: "مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق دەبێ دان بە هەڵەکانیدا بنێ و قەرەبوویان بکاتەوە.
-
بروجردی : توانایی مووشەکیی ئێران بە هیچ لەونێک بۆ وتووێژ نابێت
تشرینی یهکهم 16, 2017 12:37سەرۆکی کومیسیونی ئاسایشی نیشتمانی ئێران وتی : ئەگەر بێتوو ئەمریکا بەرنامەی کۆهەنگاو واتە بەرجام هەڵبوەشێنێتەوە ، ئێران ورەیەکی بۆ درێژەی ڕێگا لە پێناو جێ بە جێ کرانی بەرجام نابێت .