دووهەم پێوەندیی تەلەیفونیی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و فەڕەنسا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i312690-دووهەم_پێوەندیی_تەلەیفونیی_وەزیرانی_دەرەوەی_ئێران_و_فەڕەنسا_سەبارەت_بە_ڕێککەوتنی_ناڤۆکی
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و فەڕانسە رۆژی سێ شەممە بۆ دووهەم جار لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سەبارەت بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) و پرسە ناوچەییەکان بەتەلەیفون وتووێژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 18, 2017 05:09 Asia/Tehran
  • دووهەم پێوەندیی تەلەیفونیی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و فەڕەنسا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و فەڕانسە رۆژی سێ شەممە بۆ دووهەم جار لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سەبارەت بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) و پرسە ناوچەییەکان بەتەلەیفون وتووێژیان کرد.

ژان ئیڤ لودریان وەزیری دەرەوەی فەڕانسە لە پەیوەندییە تەلەیفونییەکەی ١٢ی ئۆکتۆبری لەگەڵ محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، وێڕای داکۆکیی پاریس لە بەرجام(ڕێککەوتنی ناڤۆکی)، پێی داگرت لەسەر پێویستیی پێبەندبوونی هەموو لایەنەکان بەو ڕێککەوتنە.

ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و گرووپی پێنج کۆیەک (ئینگلیز، فەڕانسە، ڕووسیا، چین، ئەمریکا و ئاڵمان) لە ژانڤییەی٢٠١٦وە جێ بەجێ کراوە بەڵام حکومەتی ئەمریکا وەک یەک لە ئەندامانی ئەو گرووپە هەردەم لەمەڕ جێ بەجێ کرانی بەرجام، پەیمان شکێنێ دەکا.