خۆپیشاندەرانی لایەنگری سەدر لە درێژەی ناڕەزامەندییەکانیان لە بەر دەم بینای دەستەڵاتی دادوەریی عێراق لە بەغدا خڕ بوونەتەوە.
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، ناوەڕۆکی دەستپێشخەریەکەی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانێتی فەتح بۆ لایەنە عێراقیەکان ئاشکرادەکات، جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە گەر دۆخەکە کۆنترۆڵ نەکرێت، عێراق بەرەو پشێوی دەڕوات.
ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق خۆپیشاندانی لایەنگرەکانی کە بڕیار وابوو شەممەی داھاتوو بەرپا بکرێت، پەک پێ خست.
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە: تەنانەت ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق کێشەکان چارەسەر ناکات، بۆیە ئەو پارەیەی لە هەڵبژاردن خەرج دەکرێت، باشترە بۆ خەڵکی خەرج کەن.
«حەیدەر عەبادی» سەرۆکى هاوپەیمانیی نەسر داوا لە خۆپیشاندەران دەکات کە رووبەڕووی گەندەڵکاران ببنەوە تەنانەت ئەگەر لە کەسوکاری ئەویش بن.
لایەنگرانی ڕەوتی سەدر بۆ بەرپاکردنی نوێژی ھەینی لە بەردەم بینای پەرلەمانی عێراق لە بەغدا خڕ بوونەوە.
نوێنەرێکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاندووە:بەبێ وەدی ھاتنی ھێندێک مەرج بەرپاکردنی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دا سەرناگرێ.
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بەرامبەر بە داخوازییەکەی ڕابەری ڕەوتی سەدر لەمەڕ ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لە ماوەی حەوتەیەک دا کاردانەوەی پیشان داو ڕایگەیاند: ھیچ بەڵگەیەکی یاسایی بۆ ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لە ئارادا نییە.
ڕابەری ڕەوتی سەدر داوای لە ئەنجومەنی باڵای دادگای عێراق کرد ئەوپەڕی ھەتا کۆتایی حەوتەی داھاتوو پەرلەمان ھەڵوەشێنێتەوە.
چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکانی عێراق رایگەیاند: پێویستە پەلە بکرێت لە دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی خزمەتگوزار و داواشی لە لایەنە سیاسییەکان کرد کە ھەوڵی پاراستنی دەستکەوتە دیموکراسییەکان بدەن.