-
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی:به به‌رده‌وامکرانی هەنارده‌ی نه‌وت، دواکه‌وتنی موچه نامێنێت
ئه‌یلوول 27, 2025 18:23وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، رێککه‌وتنه‌که‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، وه‌رگرتنی سه‌رجه‌م نه‌وتی به‌رهه‌مهاتوی هه‌رێمی کوردستان ده‌گرێته‌وه و ده‌شڵێت، "پێویسته وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان به‌رده‌وام بێت له راده‌ستکردنی نه‌وت و به‌وه‌ش موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان به‌به‌رده‌وامی و مانگانه به‌بێ دواکه‌وتن ره‌وانه ده‌کرێت".
-
گوتەبێژی یەکێتی: لە داهاتوویەکی نزیکدا حکومەت پێکدەهێنرێت
ئه‌یلوول 26, 2025 18:14گوتەبێژی یەکێتیی نێشتمانیی کوردستانی عێراق دەڵێت، لەگەڵ پارتی لەسەر هێڵن و لە داهاتوویەکی نزیکدا کابینەی نوێی حکومەت پێکدەهێنرێت. دەشڵێت، پێویستە پرسی مووچە بە یەکجاری چارەسەر بکرێت.
-
عەلی حەمەساڵح: پێبەندنەبوونی هەولێر بە ڕێککەوتنەکان هەرێم تووشی کێشە دەکات
ئه‌یلوول 24, 2025 08:36عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە بۆ خەرجکرانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، پێویستیە هەولێر پابەندییەکانی خۆی بە ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ بەغدا بەجێبێنێ، ڕوو لە کاربەدەستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتیشی: چۆن دەبێ ئێوە هەموو مانگێ نەوتەکە بفرۆشن، پارەکەی وەرگرن بەڵام خەڵک بێ مووچە بن؟
-
بەغدا موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێ
ئه‌یلوول 23, 2025 16:12ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەیدا بڕیاریدا بە ڕوانەکردنی موچەی مانگی (تەمموز/7)ـی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
-
وادەیەک دیاری نەکراوە بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
ئه‌یلوول 21, 2025 18:10بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند؛ هێشتا نە هیچ کات و بەروارێکی تایبەت دیاری کراوە بۆ دەستپێکرانەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگای سۆمۆوە و نە بۆ خەرجکرانی مووچەی فەرمانبەرانیش.
-
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە...بڕیار لەنەوت و موچە دەدات
ئه‌یلوول 10, 2025 19:01ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجامدەدات، یەکێک لەتەوەرەکانیش تاوتوێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە لەسەر نەوت و موچە.
-
باشترین بژاردە بۆ دۆخی موچە ئاشکرادەکرێت
ئه‌یلوول 10, 2025 18:16سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست ڕایدەگەیەنێت، لە پێناو نەفەوتانی موچەی شەش مانگی موچەخۆران ڕێکەوتن لەگەڵ سودانی باشترین بژاردەیە.
-
موچەی چەند مانگێکی بەشێک لە فەرمانبەرانی هەرێم دابەش دەکرێت
ئه‌یلوول 07, 2025 17:10وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، سبه‌ی دوشه‌ممه موچەی چەند مانگێکی بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت، پارەکەیش لە داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.
-
پەرلەمانتارێکی کورد ڕوو لە سودانی: سزای ئەوانە بدە کە کۆنتڕۆڵی نەوت و داهاتیان کردووە
ئه‌یلوول 02, 2025 19:25پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا نامەیەکی دەربارەی مووچەی فەرمانبەران و دۆخی هاووڵاتیانی هەرێم دایە سەرۆک وەزیرانی عێراق و داوای لێ‌کرد، مووچە لە ناکۆکیە سیاسیەکان دووربخاتەوە و سزای ئەوانەی بدات کە کۆنتڕۆڵی نەوت و داهاتیان کردووە.
-
تەنها مووچەی مانگی شەشی هەرێم ڕەوانە دەکرێت
ئاب 26, 2025 17:51ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریداوە موچه‌ی مانگی شه‌شی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان ڕه‌وانه بکات، په‌رله‌مانتارێکی کوردیش ده‌ڵێت، بڕیاره‌که ته‌نها بۆ ئه‌م مانگه‌یه.