وتەبێژی کۆشکی سپی بەبێ ڕاگەیاندنی ھیچ جۆرە ھەڵوێستێک لە ھەمبەر ئەو ھێرشە تیرۆریستییەی کرایە سەر دامەزراوەی ناڤۆکیی نەتەنز، ھەرچەشنە دەست ھەبوونێکی ئەمریکای لەو ڕووداوەدا ڕەت کردەوە.
سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران رایگەیاند سیستمی کارەبای نائاسایی بنکەی نەتەنز کەوتەکار .
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ێئران لە 15 ھەمین ساڵھاتی نیشتمانیی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی بە شێوەی ئامادەبوون و ڤیدیۆ کۆنفڕانس فەرمانی دەسبەکارکردنی کەڵک وەرگرتن و روونوێنی لە 133 دەسکەوت و پرۆژەی نیشتمانیی ناڤۆکیی دەرکرد .
٢٠ی خاکەلێوە لە مێژووی بۆنەکانی ئێرانی دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی وەک «ڕۆژی نیشتیمانیی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی» ناودێری کراوە.
یاریدەری سیاسیی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران پێی داگرت: ھاوکارییەکانی ئێران و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لە بواری جۆربەجۆر بەردەوام دەبێت.
وتەبێژی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران باسی ڕووماڵ کرانی ١٣٣ دەستکەوتی ناڤۆکیی ئێرانی کرد.
سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ھەواڵیی «پی بی ئێس»ی ئەمریکا وتی:فەتوای ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە بارەی حەرام بوونی بۆمبای ناڤۆکی قسەی یەکجاریی ئێرانە.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا، وێڕای دان نان بەوەدا کە لایەنی ئەورووپی بەڵێنەکانی لە ھەمبەر بەرجام ڕانەپەڕاندووە، داوای کرد دانوستان لەگەڵ ئێران بەس تایبەتی بەرجام بێت.
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە پیشەسازیی ناڤۆکی بووەتە دەرفەتی مشت و مڕی ھەڵگیرانی بایکۆتەکان، وتیشی:کڵۆمی بایکۆتەکان بە یەکگرتنی جەماوەری ئێران دەشکێت.
رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی فەرمووی ، کۆماری ئیسلامیی لە ھەڵوێستی مەنتیقیی خۆی لە بابەتی ناڤۆکی تەنازول ناکات و بە پێی بەرژەوەندیی وڵات ئەوەندەی کە پێویست بێت ، تەنانەت تا پیتاندنی سەتی شەست دەچێتە پێش .