•  نیورالینک؛ پەیوەندی نێوان مێشک و کۆمپیوتەر

    نیورالینک؛ پەیوەندی نێوان مێشک و کۆمپیوتەر

    ئه‌یلوول 03, 2025 16:32

    نیورالینک یەکێکە لەو پڕۆژە پێشکەوتووانەی کە سەرنجی جیهانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە. ئەم کۆمپانیایە هەوڵ دەدات پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان مێشکی مرۆڤ و کۆمپیوتەردا درووست بکات. ئەمەش لە ڕێگەی چاندنی چیپێکی زۆر بچووک لە مێشکدا کە دەتوانێت سیگناڵەکانی مێشک وەربگرێت و بیانگۆڕێت بۆ فەرمان بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان.