به‌گوێره‌ى ڕاپرسیه‌کى نوێ که له‌تورکیا ئه‌نجامدراوه، له‌هه‌ڵبژاردنى داهاتوى تورکیادا، هه‌ده‌په‌و هاوپه‌یمانه‌کانى ڕێژه‌ى ده‌نگه‌کانیان زۆر زیاد ده‌کات.
دادستێنی کۆماری تورکیا بە تەواو کردنی دۆسیەی ٢٠ چالاکی سیاسی و نوێنەری پێشووی کوردی تورکیا، دۆسیەکەی بە داواکاری بۆ زیندانی کردن ڕەوانەی دادگا کرد.
داواکاری گشتیی ئامەد داوای لە دەسەڵاتی دادوەری تورکیا کردووە، کار بکەن بۆ دەستگیرکردنەوە و گێرانەوەی عوسمان بایدەمیر پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە لەئێستادا لە بەریتانیایە.
هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په په‌روین بوڵدان و میتات سانجه‌ر سه‌ردانى گرتووخانه‌ى ئێدرنه‌یان کرد و چاویان به هاوسه‌رۆکى پێشوى هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش که‌وتووه.
رەمزیە تۆسون پەرلەمانتاری هەدەپە به‌تۆمه‌تی "ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستیی چەکدار" سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رەتیدەکاتەوە کاری بۆ دامەزراندنی پارتێکی نوێ کردبێت.
هاوسەرەکەی سەڵاحەددین دەمیرتاش رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی تورکیا بەپاساوی ڕێکارەکانی خۆپارێزی دژ بەڤایرۆسی کۆڕۆنا، ڕێگە نادەن کچەکانی چاویان بەباوکیان بکەوێت لە گرتووخانەدا.
نوێنەری شرنا‌خ لە پەرلەمانی تورکیا لە پارتی هەدەپە ، لە کاردانەوە بە سەفەری نێچیروان بارزانی بۆ تورکیا وتی پارتی داد و گەشەی تورکیا وەک پارتی دەسەڵاتدار لەو وڵاتە ئیدی بڕوای بە چارەسەر کردنی ئاشتیانەی پرسی کورد نیە .
هەدەپە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک سەبارەت بە مەرگی ئێبرۆ تیمتیک پاریزەری کوردی زیندانی لە تورکیا بەهۆی مانگرتن لە خواردن، پارتی دەسەڵاتدار ئاک پارتیی بەرپرسی مەرگی ناوبراو ناساند.