-
تورکیا دژی مانەوەی هەسەدەیە لە سوریا
کانونی یهکهم 12, 2025 21:27وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا وتی: تورکیا دژی مانەوەی هەسەدەیە بەشێوەی یەکەی سەربەخۆ و رەتیشی کردەوە ئۆپراسیۆن بکەن لە سوریا
-
دوای هەڕەشەی کوردانی سووریا، کەرەستەو تفاقی سەربازیی تورکیا گەیشتە باکووری ئەو وڵاتە
کانونی یهکهم 08, 2025 18:59تورکیا دوای هەڕەشەی کوردەکانی سوریا لەمەڕ دەسپێکردنی ئوپڕاسیون دژی ئەوان ئەگەر پابەند نەبن بە ڕێککەوتنی دیمەشق ،کەرەستەی سەربازی و جەنگی نوێی گواستەوە بۆ باکووری سووریا .
-
پەلاماری درۆنیی هێزەکانی حکومەتی کاتیی سووریا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە
کانونی یهکهم 06, 2025 18:52ناوەندی مێدیایی هەسەدە ڕایگەیاند فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی گرووپەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سووریا ڕۆژی هەینی دوو گوندی لەناوچەکانی ژێرکونتڕۆڵی هەسەدە کردە ئامانج .
-
درێژەی تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە سووریا؛پەلاماری ئەندامانی داعش بۆ سەر بنکەکانی هەسەدە
تشرینی دووهم 23, 2025 08:55هاوکات لەگەڵ بەردەوامی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی جۆلانی و هێزەکانی هەسەدە ، سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند کە شەڕی چەکدارانە لە نێوان ئەندامانی داعش و هێزەکانی هەسەدە لە ناوچەی دیبان لە دەڤەری دێرەزوور دەستیپێکردووە و ئەندامانی داعش پەلاماریان کردە سەر بنکەی پشکنینی هێزەکانی هەسەدە ئەو هێزانەش کاردانەوەیان نیشان دا و شەڕی نێوان هەردوولا دەستیپێکرد.
-
بەردەوامیی شەڕی قورسی نێوان هێزەکانی جۆلانی و هەسەدە بە چەکی قورس لە شاری ڕەقە و دەڤەری ئەم شارە
تشرینی دووهم 21, 2025 20:35بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ناسراو بە هەسەدە بە ئاماژە بە بەردەوامیی شەڕ و پێکدادانی نێوان چەکدارانی هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی جۆلانی لە ڕەقە ، ڕاشیگەیاند کە چەکدارانی پێشوی داعش و گرووپەکانی سەر بە حکومەتی جۆلانی لەم پێکدادانانەدا پشتیوانیی هێزەکانی جۆلانیان کردووە.
-
بەیاننامەی وەزارەتی بەرگری حکومەتی کاتی سوریا سەبارەت بە پێکدادانەکان لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە
تشرینی دووهم 20, 2025 18:50وەزارەتی بەرگری حکومەتی کاتی سوریا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی پێکدادانی قورسی نێوان هێزەکانی حکومەتی ئەو وڵاتە و هێزەکانی هەسەدە لە دەڤەری ڕەقە، کوژرانی دوو سەربازی سوپای سوریای ڕاگەیاند.
-
شەڕی قورسی نێوان هێزەکانی جۆلانی و هەسەدە لە ڕۆژهەڵاتی حەڵەب
تشرینی دووهم 17, 2025 20:12سەرچاوەکانی هەواڵ باسیان لە تێکهەڵچوونێکی توند کرد لە نێوان هەسەدە و هێزەکانی جۆلانی لە باکووری سووریا.
-
شەڕ لە نێوان هێزەکانی جۆڵانی و هەسەدە لە دەڤەری ڕەققە
تشرینی دووهم 16, 2025 18:58سەرچاوە سوورییەکان باسی شەڕێکی قورسیان کردووە لە نێوان هێزەکانی جۆلانی و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) لە دەڤەری ڕەققە.
-
هێرش بۆسەر هێزەکانی جۆلانی لە باشووری سووریا
تشرینی دووهم 15, 2025 18:22سەرچاوەکانی هەواڵ باسی دەسپێکی دووبارەی تێکهەڵچوونی چەکدارانەیان کرد لە باشووری سووریا.
-
جۆلانی : داکۆکیی ئەمریکا لە کوردەکانی سووریا بۆ هەمیشە نابێ
تشرینی دووهم 10, 2025 19:10سەرۆکی حکومەتی کاتیی سووریا لە سەفەرەکەی بۆ ئەمریکا وتی : ئەو وڵاتە بە نیاز نیە لاگریی خۆی لە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک بۆتا هەتایە درێژە پێی بدات .