ڕێککەوتنی هەسەدە لەگەڵ حکومەتی کاتیی جۆلانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i444300-ڕێککەوتنی_هەسەدە_لەگەڵ_حکومەتی_کاتیی_جۆلانی
هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) لە بەیاننامەیەکدا باسی ڕێککەوتنی ئاگربەس لەگەڵ حکومەتی کاتیی جۆلانی کرد.
(last modified 2026-01-30T11:41:04+00:00 )
کانونی دوھەم 30, 2026 18:10 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی هەسەدە لەگەڵ حکومەتی کاتیی جۆلانی

هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) لە بەیاننامەیەکدا باسی ڕێککەوتنی ئاگربەس لەگەڵ حکومەتی کاتیی جۆلانی کرد.

هەسەدە ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا وێڕای ئاماژە بەوەی کە تەنانەت لە رۆژانی ئاگربەسیشدا گرووپەکانی سەربە حکومەتی کاتیی جۆلانی هێرشیان کردۆتەسەر ناوچە کوردنشینەکانی سووریاو ئەو پەلامارانە هەروا بەردەوامە، رایگەیاند؛ ڕێککەوتن کراوە لەنێوان ئەواندا لەگەڵ حکومەتی کاتیی جۆلانی. هەسەدە بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئامانج لەو ڕێککەوتنە، پێشگرتن بە کوشت وبڕی کوردانی سووریا بووە، پێی داگرت؛ بەپێی ئەو ڕێککەوتنە، ئاوارەکان دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان و مافەکانی خوێندن و پەروەردەو مافە مەدەنییەکانی کوردیش پارێزراو دەبێ و ئەندامانی هەسەدە لەچوارچێوەی یەکەیەکی سەربازی پێکهاتوو لە سێ تیپ یان لیوادا لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا جێگیر دەکرێن.