-
مەزڵووم عەبدی : کوردەکان بە دوای جیا بوونەوە نین
کانونی دوھەم 25, 2025 18:57فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە وتووێژێکدا وتی وتووێژی درێژ خایەنی لە گەڵ ئەحمەد شەرع ڕێبەری ئیدارەی سیاسی نوێی سوریا هەبووە و لەو وتووێژانەدا قسەم کرد سەبارەت بە مەرجی بەشداریی هەسەدە لە سوریای نوێ دا .
-
شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی جۆلانی و هەسەدە
کانونی دوھەم 20, 2025 15:26ژێدەرە هەواڵییەکان باسی ڕوودانی شەر و پێکدادانی چەکدارانە لە نێوان هێزەکانی ڕژێمی جۆلانی و هێزەکانی هەسەدە دەکەن لە دەڤەری دێروزور.
-
دانوستان پێویستە بۆ یەکخستنەوەی گرووپەکانی سوریا
کانونی دوھەم 19, 2025 11:32فهرماندهی گشتیى هێزهکانی سوریای دیموکراتیک ڕایگەیاند: یەکخستنەوەی گرووپەکان بەبێ دانووستان کێشەیەکی گەورەیە و پێشنیازمان کردووە لێژنەیەکی سەربازی بۆ یەکخستنەوەی هێزەکان پێکبهێندرێت.
-
تورکیا لە باکووری ڕۆژئاوای سوریاش بنکەی سەربازی ساز دەکات
کانونی دوھەم 18, 2025 18:00ناوەندی ناسراو بە چاودێری مافی مڕۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانی سوپای تورکیا بۆ دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی لە پارێزگای لازقییە لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا چوونەتە ئەو وڵاتە.
-
بەردەوامیی شەڕ و پێکدادانەکان لە باکووری سوریا
کانونی دوھەم 15, 2025 08:15پاش چەندین هەفتە، شەڕ و پێکدادان لە باکووری سوریا لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ناسراو بە هەسەدە و هێزەکانی سەر بە تورکیا هەر بەردەوامە و فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیش ناوچەگەلێکی نێو خاکی سوریایان لە نزیکی سنووری لوبنان بەرامبەر بە شاری ئەلهەرمەل بۆردومان کرد.
-
پەلاماری تازەی تورکیا بۆ سەر منبج لە باکووری سوریا
کانونی دوھەم 13, 2025 17:45ژێدەرە هەواڵییەکان باسی پەلاماری ئاسمانی تازەی تورکیایان کردووە بۆ سەر باکوری سوریا و شەڕ و پێکدادانی قورسی نێوان هێزەکانی هەسەدە و ملیشیاکانی سەربە ئانکارا لە ناوچەی منبج.
-
بەردەوامیی شەڕ و پێکدادانی نێوان هەسەدە و هێزەکانی سەر بە تورکیا
کانونی دوھەم 10, 2025 13:17ژێدەرە هەواڵییەکان باسی بەردەوام بوونی شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) و هێزەکانی سەر بە تورکیا لە سوریا دەکەن.
-
مهزڵوم عهبدى: ههر پڕۆژهیهک بۆ دابهشکردنی سوریا ڕەت دەکەینەوە
کانونی دوھەم 09, 2025 18:55فهرماندهی گشتیى هێزهکانی سوریای دیموکراتیک (ههسهده) ڕێکهوتنیان لهگهڵ دهسهڵاتدارانى ئێستاى سوریای ڕاگەیاند و وتی: لهگهڵ دهسهڵاتدارانی سوریا لهسهر ڕهتکردنهوهی ههر پڕۆژهیهک بۆ دابهشکردنی ئهم وڵاته ڕێککهوتووین.
-
هەسەدە چوارەمین درۆنی تورکیای خستە خوارەوە
کانونی دوھەم 09, 2025 13:50هێزەکانی هەسەدە درۆنێکی بایەر ئۆکتاری TB2 تورکیایان لە ناوچەی بەنداوی تشرین خستە خوارەوە. ئەوە چوارەمین درۆنی تورکیاییە کە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا لە لایەن هێزەکانی هەسەدەوە دەخرێتە خوار.
-
توونتربوونی تەگبیرە ئەمنییەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا
کانونی دوھەم 07, 2025 17:42پاش بانگەوازەکەی هێزەکانی هەسەدە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەلامارەکانی تورکیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تەگبیرگەلی توندی ئەمنی تازە لەوان بەهێزترکردنی وێستگەکانی ڕاگرتن و پشکنین لەم ناوچانە گیراوەتە بەر و هاوکات لەگەڵ بەردەوامبوونی پەلامارەکانی تورکیا و میلیشییاکانی سەر بە ئانکارا بۆ سەر ناوچەکانی دەڤەری کۆبانی و منبج هێزەکانی هەسەد بە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی زەبری قورسیان لە کەرەستە جەنگییەکانی ملیشییاکانی سەر بە تورکیا داوە.