ئەندامێکی پارتی ئامادە بوونی پارتەکانی ھەرێمی بۆ بەشداری کردن لە ھەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق بە ھەرێمی کوردستانیشەوە ڕاگەیاند.
ئەندامێکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: بڕیاردان لە بارەی جێبەجێ کرانی ماددەی ١٤٠ گرینگترین تەوەرەی وتووێژی نێوان یەکێتی و پارتی بوو لە ھەولێر.
کۆبوونەوەکەی ڕۆژی یەکشەممەی نێوان پارتی و یەکێتی لە پیرمام بەبێ ھیچ ئاکام و دەستکەوتێک کۆتایی پێ ھات.
بافل تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق سەرباری گلەوگازندە ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر زۆر باش بوو.
پەرلەمانتارێکی سەربە پارتی دیموکرات لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە: سەرۆک وەزیرانی عێراق مافی خۆیەتی لە دژی چەند بڕگەیەکی یاسای بودجەی گشتی سکاڵا بەرز کاتەوە.
بەغدا ئەلیەوم لە راپۆرتێکدا، نووسی: دوابەدوای ئەو تۆمەتانە کە دەدرێتە پاڵ حکومەتی هەرێم و بەتایبەت سەرۆک وەزیران بۆ جیاوازی دانان لە نێوان سلێمانی و هەولێر لە بواری ئاوەدانیدا ، هەوڵ بۆ دابەش کردنی هەرێم بەدی دەکرێ
ناکۆکی نێوان پارتی و یەکێتی قوڵتر بۆتەوە و هەرێمی کوردستان لەبەردەم هەڵدێری هەڵوەشان دایە
ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: لەوانەیە ھەتا بەرلە بەھاری داھاتوو ھەڵبژاردن بەڕێوە نەچێ.
مەحمود محەممەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێراندا ڕایگەیاند: پارتی ئەوپەڕی ھەوڵی خۆی بەکار دێنێ بۆ بەرپاکردنی ھەڵبژاردنی پەرلەمان.
کۆبوونەوەی نوێنەرانی پارتەدەستەڵاتدارەکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ ھادی عامری ڕاسپێردراوی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق کۆتایی پێ ھات.