بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوەی «گواستنەوەی خوێن»ی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: لە یەکەم شەوی قەدر (١٩ ڕەمەزان) ٦٠٠ کەس چوونەتە ناوەندە گەڕۆکەکانی کۆکردنەوەی خوێن لە شارەکانی سرێش ئاواو بیجاڕو لەو ژمارەیەش ٣٠٠ کەسیان فریای خوێن بەخشین کەوتوون.
ئیمام جومعەی شاری سنە وتی: دوژمنان بەردەوام پلانیان هەیە بۆ ناتەبایی و ئاژاوەنانەوە لە نێوان گەل و حکومەت داو نیشانیان داوە کە هەرگیز هاوسۆزی کۆمەڵگای ئیسلامی نین.
فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران ئاماژەی بەوەدا کە دوژمن هەموو هێزی خۆی بۆ دابەشکردنی وڵات بەکار هێناوە و وتیشی: دوژمن زۆر لە ئێرانێکی یەکگرتوو دەترسێت.
ئاھەنگی ھەرە کۆن و نەریتیی «پیرشالیار» ناسراو بە «زەماوەندی پیر شالیار» کە مێژووەکەی بۆر ھەزار ساڵ بەرلە ئێستا دەگەڕێتەوە، ئاھەنگێکی کۆن و مێژووییە کە ھەموو ساڵێک لە ھەورامانی تەختی سەر بە پارێزگای کوردستانی ئێران بە ناوەندایەتیی شاری «سنە»و بە ئامادە بوونی مویوانان و گەشتکارێکی زۆر بەرپا دەکرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: بەڕێوەبەری ماڵی کتێبی کوردی لە کوردستانەوە وەک براوەی بەشی هەواڵی بیستەمین فێستیڤاڵی ڕاگەیاندن و کتێبی وڵات ناسێندرا.
٦١٣ ملوێن دۆلار کاڵا و شمەک لە رێگەی گومرگاتی پارێزگای کوردستانەوە هەناردە کراوە.
لە کۆڕبەندی مامۆستایانی ئایینی لە پارێزگەی کوردستان ، پێداگری لەسەر یەکگرتوویی موسڵمانان کرا.
کۆنفرانسی گەورەی زانایان و مامۆستایانی ئایینی سوننەی پارێزگای کوردستانی ئێران بە تەوەری "سەروەریی ئیسلامی، پیاوانی ئایینی و چاوەڕوانییەکان" بەڕێوەچوو.
کێبەرکێی شەترەنجی ئافرەتانی پارێزگای کوردستان بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ و بە میوانداریی شاری سنە بەڕێوەچوو.
بەفروکڕێوە بووە هۆی دڵخۆشی جەماوەر لە پارێزگەی کوردستان و خەڵک و بەتایبەت لاوان و منداڵان دەستیان کرد بە یاری خلیسکێنە .