سرۆمە دەرمانییەکانی دامەزراوەی ڕازی وەکو یەکەم بەرھەمی پزیشکیی ئێران لە عێراق دا تۆمار کرا.
«فاتیمە تیرگەر» خوێندکاریی ئێرانیی بەشی زانستەکانی ھەرەسە لە کێبەرکێی کۆنگرێسی ئەنجومەنی زانستەکانی ھەرەسەی ئەمریکادا سەرکەوتنی مسۆگەر کرد.
یاریدەری بەشی چارەسەریی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی پارێزگای کوردستان وێڕای ئاماژە کردن بە تایبەت درانی دەزگایەکی «پەت سی تی» بۆ پێزانینی خێرای ھەموو جۆرە شێرپەنجەیەک بەم پارێزگایە، وتیشی: بە دانرانی ئەم دەزگایە پارێزگای کوردستان بە ناوەندایەتیی شاری سنە، دەبێتە مەکۆو جەمسەری پێزانین و چارەسەریی شێرپەنجە لە ڕۆژئاوای ئێران.
یەکەم مەکۆی واوەپسپۆڕیی پریشکیی ناڤۆکیی منداڵان لە ئێران، بە ئامادە بوونی سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران کرایەوە.
سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی تاران باسی تۆمار کرانی شێوازی چارەسەریی «پالپی زیندوو»ی کردووە وەکو شێوازێکی توێژەرانی ئێرانی لە چارەسەر کردنی ڕزینی ددان لە دوایین کتێبەکانی سەچاوەی پزیشکیی جیھاندا.
راوێژکاری نێودەوڵەتیی نوسینگەی تیببی ئێرانی رایگەیاند :پزیشکیی ئێرانی لای رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە فەرمی ناسرا.
٢٠ی خاکەلێوە لە مێژووی بۆنەکانی ئێرانی دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی وەک «ڕۆژی نیشتیمانیی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی» ناودێری کراوە.
ھاریکارێکی ئێرانیی مامۆستای زانکۆ لە بواری ئەندازیاریی پزیشکیی زانکۆی «ھۆستۆن» لە ئەمریکا شێوازێکی تازەی بۆ کەم کردنەوەی کاریگەرییە لاوەکییەکانی چارەسەریی چەشنێک لە شێرپەنجەی مێشک ئاراستە کردووە.
ئەنیستیتۆی هۆکارەکانی تەندروستی(EHI) خەڵاتی «روزێنبلات»ی بەخشیە «هێرش ئەمینی» پرۆفسۆری کورد لە بواری پزیشکی.
قەشەیەکی ئەمریکی بە توندی لە بایکۆتەکانی دژی مرۆڤانەی ئەمریکا دژی ئێران بە تایبەت لە بواری پزیشکی دا ڕەخنەی گرت.