پەرلەمانتارێکی پێشووی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: پارتە دەستەڵاتدارەکان ھیچ جێگەو پێگەیەکیان لەنێو خەڵکدا نییە.
ڕابوون مەعروف نوێنەری پێشووی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ھەڵیژاردن لە ھەرێم لە سەر بنەمایەکی دیموکراسی بەڕێوە ناچێت.
کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی بەغدا لە بارەی بەرپاکردن و یان دواخستنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستانی عێراق کۆ دەبێتەوە.
مەحمود محەممەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێراندا ڕایگەیاند: پارتی ئەوپەڕی ھەوڵی خۆی بەکار دێنێ بۆ بەرپاکردنی ھەڵبژاردنی پەرلەمان.
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: یەکێتی نیشتمانیی کوردستان پێملی زخت و گوشاری هیچکەس نابێت.
پەرلەمانی عێراق گەڵاڵەی پرۆژەیاسای بوجە ڕەوانەی لای سەرۆک کۆمار دەکات ھەتا دوای واژۆ کرانی بچێتە واری جێبەجێ کردنەوە.
ئەندام پەرلەمانێکی سەر بە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق ھەڵوێستی خۆی لە بارەی پرۆژیاسای بوجەو ناکۆکییەکان لەم بارەیەوە ھەڵوێستی خۆی دەربڕی.
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر سکاڵای ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی ئەم وڵاتە دژی بڕگەیەکی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد کۆببێتەوە.
ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئابوریی پەرلەمانی کوردستانی عێراق وتی: قەیرانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق چارەسەر دەبێت.
عەلی حەمەساڵح بە ڕوونکردنەوەی پرۆژەیاساکەی پەرلەمانی عێراق لە بارەی بودجەوە، ڕەخنەیەک دەخاتە بەردەم پارتی دەستەڵاتداری ھەرێم.