فیدراسیۆنی پەنابەرانی هەرێمی كوردستانی عێڕاق ڕایدەگەیەنێت: حكومەتی بەریتانیا پلانی هەیە لەگەڵ فەرەنسا ڕێكەوتنێكی نوێ ئەنجام بدات سەبارەت بە هاتنی پەنابەران.
لە بەر دۆزرانەوەی چەشنە باکتریایەکی بکوژ، گەمیەکی شوێنی نیشتەجێ بوونی پەنابەران لە بریتانیا چۆڵ کرا.
لەئەنجامی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێكی نایاسایی كۆچبەران لەكەناراوەكانی تونس 11 كەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 44 كەسی دیكەش بێسەروشوێن بون و تا ئێستا تەرمەكانیان نەدۆزراوەتەوە.
دەزگای لوتكە رایگەیاند، ڕێژەی كۆچی نایاسای ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە زیاد بوندایە، تەنها لەماوەی حەوت مانگی ئەمساڵدا 29 هەزار كەس هەوڵیانداوە لە توركیاوە بگەنە یۆنان.
ڕێکخراوە چالاکەکان لە بواری بەرگری لە پەنابەران ھەڵس و کەوتی حکومەتی بریتانیا لەگەڵ پەنابەرانیان بە نامرۆڤانە نرخاندووە.
وەزیری نێوخۆی تورکیا بەڵێنی دا ھەتا چەند مانگی دیکە مانەوەی پەنابەران لە تورکیا کۆتایی پێ دێنێت.
ڕکابەرەکەی ئەردوغان لە ھەڵبژاردنی پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری ئەم وڵاتە ڕایگەیاندووە: ئەگەر دەستەڵات بگرێت ھەموو پەنابەران لە تورکیا دەر دەکات.
شارومەندانی کوردی دانیشتووی ژاپۆن ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە هەموارکردنەوەی یاساکانی کۆچبەری لە پەرلەمانی ژاپۆن.
چالاکوانێکی مافی مرۆڤ لە کاروباری پەنابەرانی سووری کە لە تورکیا دەژین، ڕایگەیاند کە، زیاتر لە شەش هەزار و ٧٠٠ پەنابەری سووری لە کاتی بوومەلەرزە سەختەکەی دوو هەفتە لەمەوبەر لە باشووری ئەم وڵاتە گیانیان لەدەست داوە.
سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی «کۆماریخوازی گەل»ی تورکیا حکومەتی ئەردۆغانی تۆمەتبار کرد بەوەی کە ڕێگری لە هەوڵەکانی ئۆپۆزسیۆن کردووە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوریا بۆ وڵاتەکەیان.