ئەمساڵ ڕێژەی داخوازیی مافی پەنابەری هاووڵاتیانی تورکیا لە ئەڵمانیا زیادی کردووە.
«مەسروربارزانی» سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لەبارەی خنکانی ٢٧ کۆچبەر لەکەناڵی ئینگلیزی نێوان فڕهنساو بریتانیا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:خەمبارین بە ڕووداوەکەو پێدەچێت ژمارهیهکیان کوردبن.
سهرۆکی دبلۆماسی یهکێتی ئهوروپا ڕایگهیاند، بڕوایان بهوه نییه دروستکردنی دیوار لهسهر سنووری بیلاڕووسیا چارهسهر بێت بۆ ڕێگریکردن له کۆچبهران سهبارهت به هاتنیان بۆ نێو وڵاتانی ئهوروپا.
سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن رایگەیاند بە قوڵی نیگەرانە لە کێشەی کۆچبەران لە سەر سنووری بێلاڕووس و پۆڵەندا و ئاماژەی بەوە دا کە نیگەرانییەکانی خۆی بە رووسیا و بێلاڕووس گەیاندووە.
هەر دوو هاوسەرۆکی هەدەپە لە نامەیێکدا داوایان لە یەکێتیی ئەوروپا کردووە لە جیاتی تەقەکردن لە پەنابەرانی کوردی سنووری بیلاڕووس و پۆلۆنیا، پشتگیریی ئەو پەنابەرانە بکەن.
دوێنێ هەینی لەسەر سنوری بیلاڕووسیا بەهۆی سەرماوە مێرمنداڵێکی کوردی تەمەن (١٤) ساڵ گیانی لەدەستدا.
فەرحان حەق، جێگری وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوای پلانی هەندێک وڵاتی ئەوروپی بۆ ناردنی سەرباز بۆ سنوورەکانی پۆڵەندا و بیلاڕوسیا، داوای لەو وڵاتانە کرد وەک مەترسی نەڕواننە کۆچبەرانی ئەو سنوورە.
وەزیری بەرگریی نیشتمانیی پۆڵەندا ڕایگەیاند بە مەبەستی ڕێگری کردن لە لێشاوی کۆچبەران، بارز لە ناکاو ڕاگەیێندراوە.
کۆچبەرە کوردەکانی عێراق لە ئەوەی کە دەوڵەتی بریتانیا دەیەوێت بیانگەڕێنێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان نیگەرانیان دەربڕیوە.
ئاوارەکانی کامپێکی پەنابەران لە یۆنان داوای بە هاناوەچوون دەکەن و دەڵێن، “خەریکە لە سەرمادا ڕەق دەبینەوە”، ڕێکخراوێکی کوردیش ئاشکرای دەکات، دۆخی ئاوارەکانی یۆنان “خراپە”.