ئەمینداری گشتی یەکگرتوى ئیسلامى کوردستان ڕایگهیاند، "کۆچی هاونیشتمانیان سەرئەنجامی ستەمی کۆمەڵایەتیو شکستی حوکمڕانی 30 ساڵ دەسەڵاتی خۆماڵیە".
سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لەبارەی پاڵنەرەکانی کۆچ کردن لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند خەڵک بەهۆی نائەمنی و قەیرانی ئابورییەوە لە هەرێمی کوردستان کۆچ دەکەن.
دوێنێ هەینی لەسەر سنوری بیلاڕووسیا بەهۆی سەرماوە مێرمنداڵێکی کوردی تەمەن (١٤) ساڵ گیانی لەدەستدا.
ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی لەو وڵاتانەی کە سنوورەکانیان لە ڕووی پەناخوازانی ئەفغانی داخستووە، ڕەخنەی گرت.
بوکیلە سێ و نیو مەترییەکە کە ھێمایەکی منداڵانی پەناخوازە، دوای بڕینی ھەشت ھەزار کیلومەتر، سەرەنجام گەییشتە باشووری ڕۆژھەڵاتی بریتانیا.
دوو سەرچاوە لە حکومەتی پاناما باسی تێپەڕینی نزیکەی 4 ھەزار پەناخوازی خەڵکی ھائیتی دەکەن بەرەو سنوورەکانی کۆلۆمبیا و دەڵێن ئامانجیان گەیشتن بە ئەمریکایە .
یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا، بە بۆنەی بیستەمین ساڵگەڕی پەسەند کرانی بەرنامەی کارو بەیاننامەی دوربان کە لە ڕێکخراوەی نەتەوەکاندا بەرپا کرا، خەباتی دژی ڕەگەزپەرستیی بە مافێکی بێ کۆتایی زانی.
ھەڵسوڕاوانی ئابووریی تورکیا لە بارەی شوێنھاتەکانی پەرەسەندنی ئاڵۆزی لەنێوان ئەم وڵاتە و یەکێتیی ئەورووپا وشدارییان دا.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە دیدار لەگەڵ «فیلیپۆ گراندی» کومەیسەری باڵای ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری پەناخوازان لە نیۆیۆرک، خوازیاری داکۆکیی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بوو بڵ پێکھێنانی سەقامی سیاسی لە ئەفغانستان بە مەبەستی پێشگرتن بە ھەڵوەدا بوونی زیاتری جەماوەری ئەم وڵاتە.
وتەبێژی کۆمەیساریای باڵای پەناخوازانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان داوای لە وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان کرد کە سنوورەکانیان بە کراوەیی بھێڵنەوە ھەتا خەڵک بتوانن بە سەرنجدانی ئەو قەیرانە ڕوو لە پەرەیەی بەرۆکی گرتوون، داوای پەنابەریەتی بکەن.