بەرپرسێکی باڵای یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند کە یەکێتی ئەوروپا سەرەڕای گرژییەکانی ئەم دواییە لەسەر پرسی تایوان ، سیاسەتی خۆی بەرامبەر بە چین و پابەندبوون بە بنەمای "چینی یەکپارچە" ناگۆڕێت .
چین بە سەرکەوتوویی فڕۆکەی بۆشایی ئاسمانیی ژێر خولگەی خۆی کە دەتوانرێت دووبارە بەکاربهێنرێتەوە، تاقی کردەوە .
زانا چینییەکان ڕایانگەیاندوە، جۆرە موگناتیسێکی هایبریدیان پەرەپێداوە کە ژمارەیەکی پێوانەیی پێشوتری بۆ بەهێزترین بواری موگناتیسی جێگیر شکاندووە.
تیپی باڵەی تازەلاوانی ئێران لە یەکەم چالاکیی خۆی دا لە کێبەرکێی پاڵەوانەتیی ژێر ١٨ ساڵی ئاسیا بە سەر تیپەکەی چین دا سەرکەوت.
پەکین لە درێژەی توڕەیی خۆی لە کارەکانی واشنتۆن، سەرجەم ڕووداوە سیاسی و سەربازی و دیپلۆماسییە دووقۆڵییەکانی لەگەڵ لایەنی ئەمریکی هەڵپەسارد و ئاستی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا کەمکردەوە.
لەشکریانی سوپای چین ناوچەی ڕۆژھەڵاتی گەرووی تایوانیان دایە بەر ھێرش.
وەزارەتی دەرەوەی چین بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک کاردانەوەی بەرامبەر بە سەردانی "نانسی پێلۆسی" بۆ دوورگەی تایوان نیشان دا.
چین لە مانگی ئاب دا بۆ ماوەی مانگێک بوو بە سەرۆکی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.
سەرۆک کۆمارانی ئێران و چین لە وتووێژێکی تەلەفۆنی یەک کاژێرەدا، گۆڕانکارییە گشتییە نێونەتەوەیی و ناوچەییەکانیان تاوتوێ کردو لە سەر ھێزمەند کردنی ھەرچی خێراتری ھاوکارییە دوو قۆڵییەکان پێیان داگرت.
بەهۆی دابەزینی ڕێژەی لەدایکبوون ، ژمارەی دانیشتوانی چین لە ٣ ساڵی داهاتوودا کەم دەبێتەوە .